site loader
Song image
Gulale sûre – Havîn Funda Saç

By - چریکەی کورد

گوڵاڵە سوورەی سەر کوڵمی یارم
وا گەشایەوە بۆ حاڵی زارم
ئاوە هات وەهار دەشت و کێو ڕەنگین
دڵی عالەم شاد دڵی من غەمگین

ڕەنگ زەردی خەزان خەتای پاییزە
ڕەنگ زەردییەکەی من دووری ئازیزە
پرسیم لە چیمەن ئەو قەبرە کێیە
فەرمووی قەبر مەجنوون شەیدای لەیلێیە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
گوڵاڵە سوورەی سەر کوڵمی یارم – عەلی کەردار

By - عەلی کەردار Elî Kerdar

ئەوەڵ لە داخت دووهەم لە قینت
خۆم دەخنکێنم بە لکی پۆشینت
لەسەر کام دینی دێمە سەر دینت
گوڵاڵەی سوورەی سەر گۆنەی یارم
یەخسیری غەمزەی چاوی بە خومارم
بۆ ڕۆحمت نەکرد بە دڵی خەمبارم

چۆن دەبێ وابێ لەو عەیامەیدا
ڕەشمار پێچی خوارد بەو نەمامەیدا
گوڵاڵەی سوورەی سەر گۆنەی یارم
یەخسیری غەمزەی چاوی بە خومارم
بۆ ڕۆحمت نەکرد بە دڵی خەمبارم

چەندم پێ خۆشە دەست بۆ گەردنی
خونچە گوڵێک بووی بۆخۆم دەمچنی
گوڵاڵەی سوورەی سەر گۆنەی یارم
یەخسیری غەمزەی چاوی بە خومارم
بۆ ڕۆحمت نەکرد بە دڵی خەمبارم

خۆزگەم بە دەرزی تیژ و تەنکە
دەروازەبانی سینگ و مەمکە
گوڵاڵە سوورەی سەر گۆنای یارێ
دەتگرتم بە تیر دوێنێ ئێوارێ
کێ تەفرەی داوی بەردی لێ بارێ

دەترسم بمرم قەبرەکەم غار بێ
ئیزرائیل لە چنگ ناڵەم بێزار بێ
گوڵاڵەی سوورەی سەر گۆنەی یارم
یەخسیری غەمزەی چاوی بە خومارم
بۆ ڕۆحمت نەکرد بە دڵی خەمبارم

باڵاکەت بەرزە حەزم کردووە لێت
دوو چاوی ڕەشت ئەمنی کردووە شێت
بەغێڵییان ناکەم خودا داویە پێت
گوڵاڵە سوورەی سەر گۆنای یارێ
داتگرتم بە تیر دوێنێ ئێوارێ
کێ تەفرەی داوی بەردی لێ بارێ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
گوڵاڵە سوورەی سەر کوڵمی یارم

By - محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê

شەرتە پۆستی دڵ وەبان کاڵە کەم
شەو هەتاکوو ڕۆژ ئاه و ناڵە کەم
گوڵاڵە سوورەی سەر کوڵمی یارم
وا گەشایەوە بۆ حاڵی زارم

ئەرێ تف لە شەرتەکەی نیمەتەمامت
خۆ من ئەسیرم قەسەم بە نامت
گوڵاڵە سوورەی سەر کوڵمی یارم
وا گەشایەوە بۆ حاڵی زارم

ڕەبی جەغەتوو بدەی بوارێ
دەچمەوە سابڵاغ بۆ خزمەت یارێ
گوڵاڵە سوورەی سەر کوڵمی یارم
وا گەشایەوە بۆ حاڵی زارم

ئەگەر گیانکێشان وەک دووری تۆ بێ
یاخودا بە نسیب گەوری سەر کۆ بێ
گوڵاڵە سوورەی سەر کوڵمی یارم
وا گەشایەوە بۆ حاڵی زارم

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
گوڵاڵە سوورەی سەر کوڵمی یارم

By - مەحمود محەمەد

ڕەنگ زەردی خەزان خەتای پاییزە
ڕەنگ زەردییەکەی من دووری ئازیزە
گوڵاڵە سوورەی سەر کوڵمی یارم
وا گەشایەوە بۆ حاڵی زارم

ملوانکە و بەرموور هاتوونە خوارێ
ڕاگیر بوون لەسەر جووتێگ هەنارێ
گوڵاڵە سوورەی سەر کوڵمی یارم
وا گەشایەوە بۆ حاڵی زارم
سێ گەڕەک نانوێ لە ناڵە و زارم

خودا خەم نادا من خەمی تۆمە
لە دووری باڵات ئاه و ڕۆڕۆمە
بە گوڵاڵە سوورەی سەر کوڵمی یارم
وا گەشایەوە بۆ حاڵی زارم
سێ گەڕەک نانوێ لە ناڵە ناڵم

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More