site loader
Song image
عەفرین – گرووپی کۆڕاڵی کامێران

By - چریکەی کورد

دەنگی تۆپ و خومپارە لوولەی تفەنگە لە بەردەم
لە عەفرینە شەڕ گەرمە گەرم بۆ بەرخۆدانی سەردەم
هەموومان ‘بارین’ین، ‘ئاڤێستا خابوور’ین
دوژمن تێک دەشکێنین، پارێزبان سنوورین

واز بێنن لە جەستەی هەتاو ئەی تاریک پەرستان
کانگای ئەوینداری بۆتان، بۆتان ئەبێ بە گۆرستان
ئەی عەفرینم ئەی قەڵای بەرخۆدان
ژیان بۆ تۆیە مردن بۆ دوژمنان

هاوار هاوار هاوار هاوار
هاوار بەر بدەین لەسەر شەقامە ژینکوژەکان
پەلکە بکرێ بە پەتی سێدارەی خوێنمژەکان

لێرە ژیان نامرێ ڕۆحی ئەوین هەڵدەفڕێ
تیشکی ئازادی پەردەی تاریکی دادەڕێ
ئەی عەفرینم ئەی قەڵای بەرخۆدان
ژیان بۆ تۆیە مردن بۆ دوژمنان

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More