site loader
Song image
ئەترسم بمرم و کەویار – فواد ئەحمەد

By - فواد ئەحمەد Fwad Ehmed

خوایە کەس وەک من تووشی دەرد نەکەی

گیرۆدەی ئاخ و ئاهی سەرد نەکەی

ئەی داد لەخۆم ئای

ئەترسێم بمرم لە فیراقی لەیل

بۆ حاڵم بگرێ ئەستێرەی سیوەیل

ئەترسێم بمرم لە فیراقی یار

بۆ حاڵم بگرێ ببمە خۆراکی مشک و مێرو و مار

یاران گەر هات و لە وەتەن مردم

خوا دڵشکاو و ناشادی کردم

تەمەنام لە تۆ ئەمەیە خوایە

لە پاش کۆچکردن لەم سەر دونیایە

بمکەی بە مەلێ بێمەوە دونیا

هێلانە بکەم لە یانەی لەیلا

کەویارێ کەویار کەویارێ جوانی

بەقوربانی تۆی دەکەم وەی کچ خاڵ و مامم

شێتان شێت دەبوون دەچنە میری سوور

خۆ من شێتی تۆمە گیانە بە خوا و بە ڕەسول

ئەچمە سولەیمانی گۆیژەم لێ دیارە

سەرخەو ئەشکێنم گیانەکەم تۆم لە خەیاڵە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
کەویار

By - ژینا سەقزی Jîna Seqzî

کەویار ئەی کەویار خاس کەویارێکی
دەم تەڕ و لێوئاڵ ئەی هاوار عەجەب یارێکی
وەنەوشەم دەچنی مەڵۆ بە مەڵۆ
خەڵکان پێی شاد بوون ئەی هاوار ئەمنیش ڕەنجەڕۆ
کەویار ئەی کەویار کەویاری خۆمی
کەویار ئەی کەویار ئەردەڵانییە
سەوزەی قەدباریک ئەی هاوار موکوریانییە
وەنەوشەم دەچنی پەنجەم دا لە گوڵ
شەوگارم شەق کرد ئەی هاوار نەگەییم بە دڵ
کەویار ئەی کەویار کەویاری خۆمی
بەڕەزای شاخان ئەڵڵا دەی کەنێرەی چۆمی
بەڕەزای شاخان ئەی هاوار کەنێرەی چۆمی

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
کەویار

By - هەڵوێست Helwêst

ئەی یاری شیرین ئەی یاری شیرین
ئەی نێونەمامی دەم بە پێکەنین
وەها نەزانی تۆم لە بیر چووە
گڕی دڵداری چارەم کز بووە
کەویار
کەویار
کەویار ئەی کەویار خاس کەویارێکی
دەم گرد و مەم گرد ئەی هاوار خاس ڕەفتارێکی
قەدباریک و باڵابەرز گیان نێونەمامێکی

وەنەوشەم ئەچنی پەنجەم کەوت لە گوڵ
شەوگارم شەق کرد نەگەیشتم بە دڵ
کەویار
کەویار
کەویار ئەی کەویار خاس کەویارێکی
دەم گرد و مەم گرد ئەی هاوار خاس ڕەفتارێکی
قەدباریک و باڵابەرز گیان نێونەمامێکی

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
کەویار-ڕەسووڵ مەجیدی

By - چریکەی کورد

دینی لێ کردووم هەی بە ئیمانەوە
ڕێم نییە هەڵیگرم دەی دەی دەی بە جێ و بانەوە
ئەوە مانگ هەڵات دای لە بنەی کێوی
هەولت بۆ دەدەم دەی دەی دەی وە چڵێ؟ لێم کەوی
کەویار کەویار خاس کەویارێکی
ڕەنجم بۆ کێشای دەی دەی دەی ساڵەوەختێکی
بە ناز و نیمناز دەی دەی دەی عەجەب یارێکی

نامەکەت پڕسۆزە دیارە هەستی دڵداری دەکەم
شەرتە تا مردن لە دڵما عیشقی تۆ خامۆش نەکەم

ساڵەهای ساڵە غەمم ڕەفیقە
شادی بێ مەیلە، بێ بە دەقیقە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More