site loader
Song image
گەوهەرێ (بێ مۆسیقا)

By - کەویار ھادی Kewyar Hadî

وەکوو کوێستانی بێستوون دایمە سەرم بە تەمە
تەعجب لە یار دەمێنم وەڵڵا دەرحەق من مەیلی کەمە
یارم ئیجازەم پێ بدا ئەی وەی ماچ کەم ئەو لێو و دەمە
گەوهەرێ گیان گەوهەرێ
گەوهەر گەوهەر گەوهەرێ
سینگت حەوزی کەوسەرێ
خۆشترە لە ئاوی زەمزەم جوانێ
حەجاجی دەچنە سەرێ
یارم ئیجازەم پێ بدا ئەی وەی
ماچ کەم ئەو لێو و دەمە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
نەسیمەکەی سەردی پاییزی

By - کەویار ھادی Kewyar Hadî

نەسیمەکەی سەردی پاییزی چ بێڕەحمی چ دڵبەردی

سووریی گوڵ و سەوزیی گوڵزاران ئەبەی تۆ ڕوو بە ڕەنگ زەردی

ئیتر ناپرسی بەم کارە هەزاران دڵ بریندارە

بە نەغمەی شاد و مەستانت هەزاران سوبح و شەو بولبول

سەفای هێناوە بۆ گوڵشەن لە دەوری عاریزی سونبول

ئەتۆ پاییز گوڵت ژاکان بە جەورت بولبولت تاران

مەشۆرە سا لاپەڕەی سووری گوڵاڵەی گەشت و هەوری ڕەش

مەکە دێوانە بولبول ئەتۆ بە یەکجاری لە ژین بێبەش

دە پاییز بەسیە ئازارت خودایە کوانێ بەهارت

دە پاییز بەسیە ئازارت خودایە کوانێ ئازادت

عیشق و ئازادی (ئەگەرچی شەو درەنگە)

By - کەویار ھادی Kewyar Hadî

ئەگەرچی شەو درەنگە ساقی بۆم تێکە کەمێکی تر
کە وا ئەمشەو سەری هەڵدا لە ناخمدا خەمێکی تر

لە بادە ئەم ژەمە تێر کە منی تینووی جگەرسووتاو
بە چی دیارە کە دەیبینم شەوێکی تر، ژەمێکی تر

ئەوەندە دەردەدار و بێ پەرستارم کە پێم وایە
لەسەر کێکی تەمەمن هەڵناکرێ تازە شەمێکی تر

گەلێکم ڕۆژگاری تاڵ و شیرین ڕابوارد، ئاخۆ
مەرگ مەودا دەدا دیسان ببینم سەردەمێکی تر