site loader
Song image
تۆ بەڵێنم پێ بدە

By - کەماڵ گوڵچین

تۆ بەڵێنیم پێ بدە تا من بەرەو ژوان ببمەوە
بمدەیە ماچێکی تەڕ لەو لێوە، با جوان ببمەوە

دەستی لەرزۆکم هەتا تێیدایە هێزی بەی گوشین
لێم گەڕێ تاوێ لە باغی سینە میوان ببمەوە

شەنگەبێری بسڕەوە فرمێسکی بێ شوانی ئیتر
ڕەنگە هێشتا لەو چیا و زۆزانە بۆ شوان ببمەوە

شێخی سەنعان بۆ کچی گاور لە ئیسلام وەرگەڕا
من خەریکم بۆ کچە شێخێک پەشیمان ببمەوە
من خەریکم بۆ کچە کوردێک پەشیمان ببمەوە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More