site loader
Song image
شوعلە گیان – کەماڵ فەدەوی

By - کەماڵ فەدەوی

دەردەکەم دەردی گران و بێ دەوایە شوعلە گیان
بۆ تەبیبی چارەڕەس هەر بە هیوایە شوعلە گیان؟
تۆی تەبیبی شوعلە گیان
تۆی حەبیبی شوعلە گیان

داخی دووریت کانی زووخاوە شوعلە گیان
جەرگ و دڵ لە هیجری تۆ یەکسەر سووتاوە شوعلە گیان
بۆ تۆ سووتام شوعلە گیان
بۆ تۆ فەوتام شوعلە گیان

شەو هەتا ڕۆژ وەک پەپوولە هاودەمی شەمع شوعلە گیان
ئەشکی حەسرەت دێتە خوار هەر دەم لە دیدەم شوعلە گیان
هەر خەیاڵی تۆیە مەڵهەمی زامانەکەم
وەرە ڕەحمێ کە بە حاڵ و دەردە بێ دەرمانەکەم
تاسەبارم شوعلە گیان
شینە کارم شوعلە گیان

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More