
من دوور و تۆ دوور هاوار لۆ لۆ لۆ لۆ
هەردووکمان دوورین بمرم لێ لێ لێ
ئەرێ لێ لێ لێ
خوا ئەیزانێ هاوار لۆ لۆ لۆ لۆ
بۆ یەک زەروورین بمرم لێ لێ لێ
ئەرێ لێ لێ لێ
هەرچەن ئەڕوانم هاوار لۆ لۆ لۆ لۆ
گۆیژەم لێ دیارە بمرم لێ لێ لێ
ئەرێ لێ لێ لێ
بە بەرزی گۆیژە هاوار لۆ لۆ لۆ لۆ
خەم لە دڵم بارە بمرم لێ لێ لێ
ئەرێ لێ لێ لێ
خۆ تۆ خوا نەبووی هاوار لۆ لۆ لۆ لۆ
سوجدەم بۆ بردی بمرم لێ لێ لێ
ئەرێ لێ لێ لێ
خوا ئەوە بگرێ هاوار لۆ لۆ لۆ لۆ
لە منی کردی بمرم لێ لێ لێ
ئەرێ لێ لێ لێ
هەی داد هەی بێداد هاوار لۆ لۆ لۆ لۆ
ئەمە حاڵ نییە بمرم لێ لێ لێ
ئەرێ لێ لێ لێ
کەس لە دەردی کەس هاوار لۆ لۆ لۆ لۆ
ئاگادار نییە بمرم لێ لێ لێ
ئەرێ لێ لێ لێ
من دوور و تۆ دوور هاوار لۆ لۆ لۆ لۆ
بەینێ ببەستین بمرم لێ لێ لێ
ئەرێ لێ لێ لێ
بە فرمێسکی چاو هاوار لۆ لۆ لۆ لۆ
جۆگە هەڵبەستین بمرم لێ لێ لێ
ئەرێ لێ لێ لێ
هەستە بێرە لام ئەرێ لۆ لۆ لۆ لۆ
قەت مەڕۆرەوە بمرم لێ لێ لێ
ئەرێ لێ لێ لێ
خەم و پەژارەم ئەرێ لۆ لۆ لۆ لۆ
لە بیر بەرەوە بمرم ئەرێ لێ لێ لێ
ئەرێ لێ لێ لێ

ڕوومەتی وەک گوڵی بێگەرد
قژی خاو ئاوریشمێکی زەرد
چاوی کاڵ ئەگەرچی نەرمە
بەڵام نیگای ئێجگار گەرمە
باڵای وا، دەمێكی وا تەنگ
ئەندامی ئاوا شۆخ و شەنگ
نەبووە یا من نەمدیوە ھەر
لەو چەشنە بەژن یا کەمەر
ڕوومەتی وەک گوڵی بێگەرد
قژی خاو ئاوریشمێکی زەرد
چاوی کاڵ ئەگەرچی نەرمە
بەڵام نیگای ئێجگار گەرمە
لەو ڕەنگە کوڵمی گەش و ئاڵ
لاملێکی وا جوان و کاڵ
جوانێکە تاک وەک فریشتە
ئاخ وەسفی من زۆر درشتە
ڕوومەتی وەک گوڵی بێگەرد
قژی خاو ئاوریشمێکی زەرد
چاوی کاڵ ئەگەرچی نەرمە
بەڵام نیگای ئێجگار گەرمە
من هەر ئەوەندەم لە دەست دێ
کە دێ و وەک کەو تێپەڕ ئەبێ
پێشکەشی کەم یەک هەناسە
پڕ لە پەرەستن، لە تاسە
وەی لە تاسە
ڕوومەتی وەک گوڵی بێگەرد
قژی خاو ئاوریشمێکی زەرد
چاوی کاڵ ئەگەرچی نەرمە
بەڵام نیگای ئێجگار گەرمە
زۆر سپاس بۆ خاتوو لەیلا

ئەرێ ئەمشەو لە ڕۆڕۆی گیانە دڵەکەی ناشادم
ئەرێ دۆستی دوور وڵات گیانە کەوتۆتە یادم
ئەی یار عەزیزم ڕۆحی شیرینم هات
سەر هەڵبڕە بکەم تماشات
یاخوا بەخێر بێیتەوە ئازیزەکەی دوور وڵات
جا حەز بە مردن ئەکەم نەوەک من بڕۆم لە لات
ئەرێ وەرە ماڵەکەم گیانە وەک جاری جاران
ئەرێ دەبا کوێری کەین گیانە دیدەی بەدکاران
ئەی یار عەزیزم ڕۆحی شیرینم هات
سەر هەڵبڕە بکەم تماشات
یاخوا بەخێر بێیتەوە ئازیزەکەی دوور وڵات
جا حەز بە مردن ئەکەم نەوەک من بڕۆم لە لات
ئەرێ بە سەرگەردت بم گیانە سەوزەی دیدەمەست
ئەرێ بە بۆنەی تۆوە گیانە دنیام چوو لە دەست
ئەی یار عەزیزم ڕۆحی شیرینم هات
سەر هەڵبڕە بکەم تماشات
یاخوا بەخێر بێیتەوە ئازیزەکەی دوور وڵات
جا حەز بە مردن ئەکەم وەی نەوەک من بڕۆم لە لات

ئەرێ هۆ کاڵێ گیان تاقە گوڵەکەم
بێ باڵای جوانت ئۆف کەی من هەڵ ئەکەم
بێ باڵای جوانت ئۆف کوا من هەڵ ئەکەم
ساڵەکەی ئەمساڵ گیان بە زەهری مار بێ
هەمووی بە قوربان ئۆف ڕۆژێکی پار بێ
ئەرێ هۆ کاڵێ گیان تاقە گوڵەکەم
بێ باڵای جوانت ئۆف کەی من هەڵ ئەکەم
دڵا بە تەمای گیان گەردن پڕ خاڵان
خۆت نەیەی لە تیر گیان موژەی چاو کاڵان
خۆت نەیەی لە تیر ئۆف موژەی چاو کاڵان
ئەرێ هۆ کاڵێ گیان تاقە گوڵەکەم
بێ باڵای جوانت ئۆف کەی من هەڵ ئەکەم
بەس بێ و بەس بچۆ گیان بەم دەرک و بەردە
با خاکی عالەم ئۆف نەیکەم بەسەردا
ئەرێ هۆ کاڵێ گیان تاقە گوڵەکەم
بێ باڵای بەرزت ئۆف کەی من هەڵ ئەکەم