site loader
Song image
کێ دڵی نیشتمانی شکاند

By - عەدنان کەریم Ednan Kerîm

کێ دڵی نیشتیمانی شکاند

کێ دڵی نیشتیمانی شکاند

کێ دەمانباتەوە بۆ نیشتیمان
کێ نیشتیمان دەهێنێت بۆ لامان
کێ لە نیشتیمان بووە خاوەن ماڵ
کێ لای نیشتیمان بووە بە میوان

کێ دڵی نیشتیمانی شکاند

بیدەنەوە… زەینی نیشتیمان بدەنەوە

زەینی ئەو ڕۆژانەی بدەنەوە کە پڕ بوو لە کیژی
قژ کاڵی لێو ئاڵی ناو شیعرێکی گۆران

بیدەنەوە، بیدەنەوە، بیدەنەوە، بیدەنەوە
بیدەنەوە، بیدەنەوە، بیدەنەوە، بیدەنەوە
بیدەنەوە، بیدەنەوە…
ڕادوێ گچکە شکاوەکەی بدەنەوە

ببیدەنەوە، بیدەنەوە…
عەترەکەی نیشتیمان بدەنەوە

بیدەنەوە، ڕادوێ گچکە شکاوەکەی بدەنەوە کە شەوان گوێ لە هەواڵی کۆستە ناکاوەکانی خۆی پێ ئەگرت
تەزبێحەکەی بدەنەوە کە قل قل تاڵی سپی سەری قژنی ئەنفالەکانی خۆی پێ ئەژمارد
ڕۆژژمێرەکەی ژەهری بدەنەوە…ساڵنامەکانی قاتوقڕی بدەنەوە…
عەترەکەی نیشتیمان بدەنەوە، عەترێک کە بۆنی لە بۆنی پاییز ئەچوو…
بۆنی لاستیکی خەت کوژانەوە و بۆنی سێو و بۆنی هەر هەموو بەیەکەوە مردن بوو

بیدەنەوە، بیدەنەوە
تۆزقاڵێ لە میهرەبانی بدەنەوە

بیدەنەوە، زەینی ئێوارانێکی بدەنەوە کە سەری بچوایە، نوێژی لە سەر بەرماڵەکەی شیعری نالی نەئەچوو
بیدەنەوە، ئەلبۆمەکەی نیشتیمان بدەنەوە کە پڕ بوو لە ئاسمان و لە وێنەی ڕەش و سپی ئەسپی باڵدار
دەفتەرەکانی بدەنەوە کە پڕ بوون لە نامەی دڵداری بێ ناونیشان
بیدەنەوە، بەشی نووسینی نامەیەک ڕووناکی، بەشی گلەیی کردنێک تووڕەیی
بیدەنێ، بەشی سەرهەڵگرتنێک خواحافیزی

بیدەنەوە، بیدەنەوە، بیدەنەوە، بیدەنەوە
بیدەنەوە، بیدەنەوە، بیدەنەوە، بیدەنەوە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More