site loader
Song image
کیژێ نەکەی – زەکەریا

By - زەکەریا عەبدوڵا Zekerya Ebdula

کیژێ نەکەی دڵ بشکێنی
واز لە دڵداری بهێنی
جوانێ نەکەی دڵ بشکێنی
واز لە دڵداری بهێنی
عاشقێکی زۆر دێوانەم
هەردەم لە کووچە و کۆڵانەم
لە دووری تۆ بێکەس ماوم
لە شاری خۆشم بێگانەم
ئاخ نەکەی بڕۆی لێرە کچێ
تکایە زۆرت پێ نەچێ
بۆ هەرکوێیەک دێیت و دەچێ
لەگەڵ تۆ گیانم دەردەچێ

کیژێ فەرمووت تۆم خۆش دەوێ
تۆ لە کوێ بی دەمرم لەوێ
جوانێ فەرمووت تۆم خۆش دەوێ
تۆ لە کوێ بی دەمرم لەوێ
بەڵام تازە زانیم ئەتۆ
پەیمان دەشکێنی بە بێ هۆ
بێ وەفا بووی بەرانبەرم
تۆ هەرچیت وت بوو بە درۆ
ئاااخ
نەکەی بڕۆی لێرە کچێ
تکایە زۆرت پێ نەچێ
بۆ هەرکوێیەک دێیت و دەچێ
لەگەڵ تۆ گیانم دەردەچێ

کیژێ ئەگەر دوورم لە تۆ
لە چاوانی پڕ عیشقی تۆ
جوانێ ئەگەر دوورم لە تۆ
لە چاوانی پڕ عیشقی تۆ
شەوم تاریک و تەنیایە
ڕۆژیشم قەت لێ هەڵنایە
بۆیە گوڵم دڵ مەشکێنە
پەیامی دڵداری بێنە
ئاخ نەکەی بڕۆی لێرە کچێ
تکایە زۆرت پێ نەچێ
بۆ هەرکوێیەک دێیت و دەچێ
لەگەڵ تۆ گیانم دەردەچێ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More