site loader
Song image
کیژۆڵەی نازدار – مەهتاب – حەسەن زیرەک

By - حەسەن زیرەک ‌Hesen Zîrek

خونچەی دڵەکەم ئارەزوو
بۆم ببە بە گوڵ زووبەزوو
خودایە شوکرم بە تۆ
من هەمە مەهتاب خاڵ لە ڕوو
کیژۆڵەی نازدار هات بە لەنجەولار
مەهتاب مەزەدار نامدوێنێ
قەسدییە بە ناز بمسووتێنێ
کیژۆڵەی نازدار مەهتاب مەزەدار
هات بە لەنجەولار نامدوێنێ
خەریکە جەرگم دەرێنێ
وەی خەریکە جەرگم دەرێنێ

ڕیشەی جەرگ و دڵ مەهتاب
ماچت بۆ من وەک شەراب
ڕیشەی جەرگم مەهتابە
ماچی بۆ من کەبابە
خودا هێندەم نەکوژێ تا
مەهتاب پێم دەڵێ بابە
خودا هێندەم نەکوژێ
مەهتاب پێم بڵێ بابە
کیژۆڵەی نازدار هات بە لەنجەولار
مەهتاب مەزەدار نامدوێنێ
قەسدییە بە ناز بمسووتێنێ

بولبول ئەوساڵ من زۆر بەختیارم
ساحەبی مەهتاب گوڵی بەهارم
بولبول زۆر بەختیارم
ساحەبی مەهتاب گوڵی بەهارم
ئاواتی دڵەکەم ئەوا هاتە دی
شوکرانەبژێری پەروەردگارم
شادم بە شادی گەل و برای هۆز
ئەی ڕەفیق و برام جەژنتان پیرۆز

مەهتاب دەکا گریانی جەرگم دەبێ بە بریانی
ئۆخەی لە دڵم ناکەوێ چی بکەم یا ڕەبی سەی نوورانی
ئۆخەی لە دڵم ناکەوێ یا جەددی سەی نوورانی
کیژۆڵەی نازدار هات بە لەنجەولار
مەهتاب چاو بە خومار نامدوێنێ
خەریکە جەرگم دەرێنێ
کیژۆڵەی نازدار هات بە لەنجەولار
مەهتاب مەزەدار نامدوێنێ
خەریکە بە ناز بمسووتێنێ
ئای خەریکە جەرگم دەرێنێ

مەهتاب دەکا دەکا گڕوگاڵ
قەدباریکە و مێردمنداڵ
مەهتاب دەکا دەکا گڕوگاڵ
نەرم و چکۆلە و چاوکاڵ
نەخۆشی کردووم وەڵڵا
چەندم پێ خۆشە ناو ماڵ
نەخۆشی کردووم چی بکەم
چەندەم پێ خۆشە ناو ماڵ
کیژۆڵەی نازدار هات بە لەنجەولار
مەهتاب مەزەدار نامدوێنێ
قەسدییە بە ناز بمسووتێنێ
کیژۆڵەی نازدار هات بە لەنجەولار
مەهتاب مەزەدار نامدوێنێ
خەریکە جەرگم دەرێنێ
ئای خەریکە بە ناز بمسووتێنێ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More