
کیژان دەچنە مێرگوڵان وەڵا مێرگینە تێکڕا دەچنن کەنێرێ
ئارەق لەو هانیەی دەتکێ تک تک دێنە خوار تەڕ دەکەن خاڵی مێرێ
ئەوە یارم هاتەوە بە عام بڵێن خوایە یاڕەب بەخێرێ
چاوی خومار و نێرگیز یوخدور بولاری چێندە
یارەکەی بە نەرم و بە هێدی سووکەڵێ پاڵێکم پێدە
یا هیچی من و هیچی تۆ بڕۆ دەست لە بەرۆکم بەردە
کیژان دەچنە مێرگوڵان ئەی وەی مێرگینە تێکڕا دەچنن بیزایە
ئارەق لە هانیەی دەتکێ تک تک دێتە خوار تەڕ بوون خاڵی لەیلایە
لەوەتە ئەو ژنەم دیوە وەڵا بۆی مردووم قەت کەسم وە بیر نایە
چاوی خومار و نێرگیز بۆچی نایە بیبینم
پڕ بە دڵ تەماشای کە من دەربچێ گیانی شیرینم
کیژان دەچنە مێرگوڵان وەڵا میرگێنە تێکڕا دەچنن هەڵاڵان
ئارەق لەو هانیەی دەتکێ تک تک دێنە خوار تەڕ دەکەن وردەخاڵان
کیژێ بێنە ماچت کەم جار جار ڕاتمووسم وەباڵ بەستۆی دەڵاڵان
چاوی خومار و نێرگیز بۆچی نایە بیبینم
پڕ بە دڵ تەماشای کەم من دەربچێ گیانی شیرینم
ئەی وەی یاڕەبی مەرگت نەبینم

کیژان دەچنە مێرگۆڵان وەڵا مێرگینە تێکڕا دەچنن کەنێرێ
ئارەق لەو هانیەی دەتکێ تک تک دێنە خوار تەڕ دەکەن خاڵی مێرێ
ئەوە یارم هاتەوە بە عام بڵێن خوایە یاڕەب بە خێرێ
چاوی خومار و نێرگیز
یارەکەی بە نەرم و بە هێدی سووکەڵێ پاڵێکم وێدە
یا هیچی من و هیچی تۆ بڕۆ دەست لە بەرۆکم بەردە
کیژان دەچنە مێرگۆڵان ئەی وەی مێرگینە تێکڕا دەچنن بیزایە
ئارەق لە هانیەی دەتکێ تک تک دێنە خوار تەڕ بوون خاڵی لەیلایە
لەوەتە ئەو ژنەم دیوە وەڵا بۆی مردووم قەت کەسم وەبیر نایە
چاوی خومار و نێرگیز بۆچی نایە بیبینم
پڕ بە دڵ تەماشای کەم من دەربچێ گیانی شیرینم
کیژان دەچنە مێرگۆڵان وەڵا مێرگینە تێکڕا دەچنن هەڵاڵان
ئارەق لەو هانیەی دەتکێ تک تک دێنە خوار تەڕ دەکەن وردەخاڵان
کیژێ بێنە ماچت کەم جار جار ڕاتمووسم وەباڵ بەستۆی دەڵاڵان
چاوی خومار و نێرگیز بۆچی نایە بیبینم
پڕ بە دڵ تەماشای بکەم من دەربچێ گیانی شیرینم

کیژان دەچنە مێرگۆڵان ئەی وەی مێرگینە تێکڕا دەچنن هەڵاڵان
ئارەق لەو هانیەی دەتکێ تک تک دێتە خوار لاڵ بم تەڕ دەکا خەت و خاڵان
کیژێ بێنە ماچت کەم دەبا ڕاتمووسم ئای وەباڵ بەستۆی دەڵاڵان
چاوی خومار و نێرگیز
یارەکەی بە نەرم و خاڵدار دەی وەرە پاڵێکم وێدە
یا هیچی من و هیچی تۆ وەی وەی دەبڕۆ بەرۆکم بەردە
گیانە قەت مەپرسە من لەبەر چی کەم دەخۆم
من بە برسی قەت مەزانە غەم ئەخۆم
ئاوی سوێری چاو باری تاڵی لێو ژەم ژەم و دەم دەم ئەخۆم
کیژان دەچنە مێرگۆڵان ئەی وەی نێو شاخان تێکڕا دەچنن کەنێرێ
ئارەق لەو هانیەی دەتکێ دەبا من لاڵ بم تەڕ دەکەن خاڵی مێرێ
ئامین لەبەر خاتری تۆ بە دین و بە ژینم ئەمن هاتمە هەولێرێ
چاوی خومار و نێرگیز بۆچی نەهات من بیبینم
تێر لە باڵای ڕامێنم وەی وەی دەربچێ گیانی شیرینم
یاڕەبی مەرگت نەبینم
بێستوون ئێستاش کە فەسڵێ لالەی لێ سەوز ئەبێ
باسی خوێنی دیدە و داغی دڵی فەرهاد ئەکا
کیژان دەچنە مێرگۆڵان ئەی وەی مێرگینە تێکڕا دەچنن وەنەوشان
ئارەق لەو هانیەی دەتکێ تک تک دێنە خوا تەڕ دەکەن قۆنگرە و کەوشان
کیژێ بێنە ماچت کەم دەبا ڕاتمووسم وەباڵ بەستۆی دەروێشان
چاوی خومار و نێرگیز بۆچی نەهات من بیبینم
چاوم بە چاوی کەوتبا ئەوجار دەرچیبا گیانی شیرینم
یاڕەبی مەرگت نەبینم

کیژان دەچنە مێرگۆڵان ئەی وەی مێرگینە تێکڕا دەچنن هەڵاڵان
ئارەق لەو هانیەی دەتکێ تک تک دێتە خوار تەڕ دەکەن وردەخاڵان
کیژێ بێنە ماچت کەم ئەی وەی ڕاتمووسم وەباڵ بەستۆی دەڵاڵان
چاوی خومار و نێرگیز بۆچی نایە بیبینم
*؟؟؟ تەماشای کەم دەرچێ گیانی شیرینم
کیژێ دەستم دەستۆت بکە یاڕەبی مەرگت نەبینم
کیژان دەچنە مێرگۆڵان ئەی وەی مێرگینە تێکڕا دەچنن وەنەوشان
ئارەق لەو هانیەی دەتکێ تک تک دێنە خوار تەڕ دەکەن پانیەی کەوشان
کیژێ بێنە ماچت کەم ئەی وەی ڕاتمووسم وەباڵ بەستۆی دەروێشان
کیژێ بێنە ماچت کەم جار جار ڕاتمووسم وەباڵ بەستۆی دەروێشان
چاوی خومار و نێرگیر بۆچی نایە بیبینم
*؟؟؟ تەماشای کەم دەرچێ گیانی شیرینم
کیژێ دەستم دەستۆت بکە یاڕەبی مەرگت نەبینم
ئەو وشەیەی کە بە *؟؟؟ دیاری کراوە واتە بۆمان ڕوون نەبووە کە گۆرانیبێژ چ دەڵێ
داواکارین ئەگەر ئێوە دەیزانن بۆمانی سەرڕاست بکەن
سپاس