site loader
Song image
کۆبوونەوە – عەبدوڵڵا پەشێو

By - عەبدوڵڵا پەشێو Ebdula Peşêw

تا پرتەقاڵ و مۆز و سێو مابن
کۆبوونەوەکان قەت تەواو نابن
گەر دەتانەوێ ئەو سیسارکانە وەک کەو کەوی کەن
لە بەغدا چۆنن
لە کوردستانیش
سەری سەقەتیان وا پێ نەوی کەن
توخوا ئەمجارە کە کۆبوونەوە
چەرەز و مێوەی سەر مێزەکانیان هەموو وەلا نێن
هێسک و پرووسکی ئەنفالەکانیان لەبەردەم دانێن!

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More