site loader
Song image
کوردینە – کیژان ئیبراهیم

By - کیژان ئیبراهیم

کوردینە با پێکەوە
دەست لە ناو دەست تەبا بین
دژی زوڵمی داگیرکەران بین
هەموو لە ژێر یەک ئاڵا
بۆ ژیان بۆ ئازادی
خەباتگێڕی خاک و وڵات بین

ئاخر بۆچی لەسەر قژی
نەیانهێلا ژینا بژی
بۆ لە ناوەڕاستی شارا
کوری کورد ئەکرێ بەدارا
کوردینە با پێکەوە
دەست لە ناو دەست تەبا بین
دژی زوڵمی داگیرکەران بین
هەموو لە ژێر یەک ئاڵا
بۆ ژیان بۆ ئازادی
خەباتگێڕی خاک و وڵات بین

تا کەی خوێنی کورد بڕێژن
تا کەی ئاواتمان بنێژن
با ئیتر بەس بێ نادادی
بۆ بێبەش بین لە ئازادی
کوردینە با پێکەوە
دەست لە ناو دەست تەبا بین
دژی زوڵمی داگیرکەران بین
هەموو لە ژێر یەک ئاڵا
بۆ ژیان بۆ ئازادی
خەباتگێڕی خاک و وڵات بین

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More