site loader
Song image
کوردستانی جوان نیشتمانی جوان

By - مەزهەر خالقی Mazhar Xaliqî

کوردستانی جوان نیشتمانی جوان
کوردستانی خۆش نیشتمانی جوان
تۆ قیبلەگاەی منی بێگومان
چاوم پشکووتووی شاخەکانتە
فێری ژیانی باخەکانتە
دەنگی شمشاڵی شوانەکانت
خوڕەی ئاوەکەی نشیوەکانت

نەونەمامێ بووم لەم خاکە ڕوام
بە خۆشەویستی وڵات ئاو درام
خۆشی ژیانم خۆشی ژینتە
ئێشی ژینی من ڕۆژی شینتە
چونکە کوردستان نیشتمانی جوان
تۆ قیبلەگاهی منی بێگومان

ئەرێ وڵاتم وڵاتی زۆر جوان
ژیان هەر بۆ تۆ، بۆ دوژمن نەمان
چالاکی و خەبات سەربەرزی و ژیان
لەپێناوتە سەر و ماڵ و گیان
چونکە کوردستان نیشتمانی جوان
تۆ قیبلەگاهی دڵی بێگومان

کوردستانی خۆش نیشتمانی جوان
تۆ قیبلەگاهی منی بێگومان
چاوم پشکووتووی شاخەکانتە
فێری ژیانی باخەکانتە
دەنگی شمشاڵی شوانەکانت
خوڕەی ئاوەکەی نشیوەکانت

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More