site loader
Song image
کاروانە ٢

By - حەسەن زیرەک ‌Hesen Zîrek

سبحەینانێ لاجانێ ئەی ئێوارەی بەری مێرگان
چادرە و ڕەشماڵێ هەڵدەی لە کوێستانی سامڕەندان
یاری ئازیز دانیشێ وەی وەی جا بۆی بڵێی هەڵبەست و پەندان
کاروانە کاروانە هەی کاروان ڕۆیی بە بێ هەستی
هەژدە گەڕەک ڕاپەڕین وەی وەی ئاخ لە خرینگەی بازنەی دەستی
کەژاڵ چاوجوان بمبوورە لاڵ بم وەی نەمزانی ئەوکم گەستی
خزمینە لۆمەم مەکەن وەی وەی من شێتم بۆ چاوی مەستی

سبحەینانێ لاجانێ ئەی ئێوارێی شاری شنۆیە
چادرە و ڕەشماڵێ هەڵدەی خۆشە وەی لە کوێستانی ماکۆیە
یاری ئازیز دانیشێ وەی وەی جا تێر بی لە گفت و گۆیە
خزمینە لۆمەم مەکەن جوان و قەد باریک و چاوهەڵۆیە
کاروانە کاروانە هەی کاروان ڕۆیی بەیانی
هەژدە گەڕەک ڕاپەڕین لە خەو وەی لە خرینگەی بازنەکانی
خزمینە لۆمەم مەکەن شێت بووم وەی کوشتوومی چاوی جوانی

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
کاروانە ٢

By - ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî

سبحەینانێ لاجانێ ئێوارێ بەری مێرگان
چادرە و ڕەشماڵێ هەڵدەن لە کوێستانی سامڕەندان
یاری ئازیز دانیشێ بۆی بڵێین هەڵبەست و بەندان
کاروانە بە کاروانە وەی وەی کاروان ڕۆیی بەیانی
هەژدە گەڕەک ڕاپەڕی وەی وەی لە خرینگەی بازەکانی
سی ڕۆژەی ڕەمەزانێ فەرزە لەسەر ئومەتێ
سینگت کاغەزی مەرجان مەلا لێی دەدا خەتێ
لە دنیایە بۆم نەبووی چیت لێ بکەم لە قیامەتێ
کاروانە بە کاروانە وەی وەی کاروان ڕۆیی بێ هەستی
بەشقی خۆدای قافڵەباشی ناکرێ تاوێک ڕاوەستی
یاری من لەگەڵ تۆیە وەی وەی دەست بنێمە ناو دەستی
کاروانە بە کاروانە وەی وەی کاروان ڕۆیی بەیانی
هەژدە گەڕەک ڕاپەڕی وەی وەی لە خرینگەی بازەکانی

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
کاروانە هەی کاروانە

By - ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî

کاروانە هەی کاروانە کاروان بۆ وا بێ هەستی
بەشقی خودای قافڵەباشی ناکرێ تاوێک ڕاوەستی
یاری من لەگەڵ تۆیە دەست دەنێمە ناو دەستی
هەر بەڵکوو بیبینمەوە ماچ کەم دوو چاوی مەستی

دەردت لە ماڵی دنیام بێ تۆ من شێت و شەیدام
لەسەر باڵاکەی تۆیە کەوتوومە لە ناو جێ دام
کاروانە هەی کاروانە کاروان بۆ وا بێ هەستی
بەشقی خودای قافڵەباشی ناکرێ تاوێک ڕاوەستی
یاری من لەگەڵ تۆیە دەست دەنێمە ناو دەستی
هەر بەڵکوو بیبینمەوە ماچ کەم دوو چاوی مەستی

یاخوا ڕەسمچی دەست نەناڵێ
ڕەسم یار بگرە و بیهێنە ماڵێ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
کاروانە هەی کاروانە ٢

By - محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê

پەشێو و دڵشکاوم وێڵی شاخ و کێوانم
دەستەوئەژنۆ دانیشتووم منتەزیری کاروانم
ئارامی لێ هەڵگرتووم دەڕوا ئارامی گیانم
بەڵکوو بکا ڕوحمێک بە من ئەوڕۆ بێتە میوانم
کاروانە هەی کاروانە کاروان بۆ وا بێباکی
چەند خۆشە دەگەڵ یارێ چوارشەمۆ دەچمە چاکی
دۆست گرتن بۆیە خۆشە بۆ غەریب و غەمناکی
کاروان خۆ تۆ غەمت نییە بۆیە هێندە بێباکی

غەمگین و پەرێشانم ئارامم نییە ساتێ
سەفەرێکم کەوتە بەر ڕێیە هات و نەهاتێ
چاوەڕێمە لە ڕێگا با کاروان بێ و بمگاتێ
یارم دەگەڵ کاروانێ قەولە دوو ماچم داتێ
کاروانە هەی کاروانە کاروان بۆ وا بێ هەستی
بەشقی خودای قافڵەباشی ناکرێ تاوێک ڕاوەستی
یاری من دەگەڵ تۆیە دەست دەنێمە ناو دەستی
زۆر دەترسم نەیبینم ماچ کەم دوو چاوی مەستی

کار و پیشەم بووە بەوە لەسەر ڕێیە ڕامێنم
دەوروەبەری کاروانێ بە گوڵەباخ دەنەخشێنم
هەر بەڵکوو بیبینمەوە یارەکەی غەمڕەوێنم
بە غەریبی بیدوێنم دوو ماچی لێ بستێنم
کاروانە هەی کاروانە کاروان کەوتە بن داران
کیژ دەفرۆشن هەناران دانەی بەسەد دیناران
بۆ جلکی نازەنینێ ساز دەبم دەچمە تاران
ملوانێکی بۆ دێنم پەرەنگەی لە بازاڕان
لەوێشڕا دەست نەکەوێ دەگەڕێم دەچمە شاران
ئاواتی نازەنینم لە بۆی دێنم لە شاران
کاروانە هەی کاروانە کاروان بۆ وا بێ هەستی
بەشقی خودای قافڵەباشی ناکرێ تاوێک ڕاوەستی
یاری من دەگەڵ تۆیە بە دەست کا بازنەی دەستی
زۆر دەترسم نەیبینم ماچ کەم دوو چاوی مەستی

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More