site loader
Song image
کاتێک هاتی – لەیلا فەریقی

By - لەیلا فەریقی Leyla Ferîqî

کاتێک هاتی پێم وتی من عاشقی تۆم
بڕوات نەکرد تا پێم وتی هەردەم خەم ئەخۆم
دڵم پڕ بوو لە خورپەی ڕۆحم
لە هەناسەی دڵەی پڕ سۆزم
بە عشقی تۆ بە عشقی تۆ
هاوارم کرد لە دووری تۆ
ژینم نەما من بێ تۆ
بە عشقی تۆ بە عشقی تۆ
هاوارم کرد لە دووری تۆ

سەفەری تۆ بارانێکە دێت و دەڕوا دێت
کۆچ کردنت پاییزێکە شێتم دەکا شێت
نەکەی لێم بتۆری بڕۆی
ڕۆژێ دادێ حەسرەت بخۆی
گیانە ئازیز بە من نامۆی
ناسنامەی من هەر تۆی و تۆی
عاشقێکم دڵ پڕ برین
ژینم بەخشی بە تۆ ئەوین
بە عشقی تۆ بە عشقی تۆ
هاوارم کرد لە دووری تۆ
ژینم نەما من بێ تۆ

سەفەری تۆ بارانێکە دێت و دەڕوا دێت
کۆچ کردنت شێتم دەکا شێت
بە عشقی تۆ بە عشقی تۆ
هاوارم کرد لە دووری تۆ
ژینم نەما من بێ تۆ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More