site loader
Song image
لەبەر نازی چاوبازان – ڕەشۆڵ

By - چریکەی کورد

لەبەر نازی چاوبازان قوربان خواردن و خەوم زووخاوە
بە گوڵی کوڵمەکەی سوێند ئەخۆم گەردن شووشەی گوڵاوە
لەبەر نازی چاوبازان قوربان*؟؟؟

با شەو بڕوا سەحەر بێ، باغی گوڵان وەبەر بێ
گەر تۆ مەیلت لە سەر بێ، کافر ئیسلامی ناوە
لەبەر نازی چاوبازان قوربان*؟؟؟

وەقتێ ئارەق دەڕێژێ بۆ کوشتنی وەفایی
چی بکەم لە دڵەی سەودایی پەرییان دەستیان لێ داوە
لەبەر نازی چاوبازان*؟؟؟

لەسەر تاقی دوو ئەبرۆی وەڵڵا مەیلی زولفان دەمکێشێ
بۆچ دەمکوژی خۆ قوربان پردی قیامەت نەپساوە

*؟؟؟= بۆمان ڕوون نییە کە لە کۆرسەکەدا چ دەڵێن، تکایە ئەگەر لێی تێدەگەن بۆمانی بنووسن
سپاس

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More