site loader
Song image
گرتمت بەستمت- ڕەسوڵ بێزار گەردی

By - چریکەی کورد

گرتمت بەستمت کوشتمت سووتاندمت
بە زیندووی چاوەکانم لە بن خاک چەقاندمت
بە زیندووی چاوەکانم لە ژێر گڵ چەقاندمت
گرتمت بەستمت کوشتمت سووتاندمت

نازی تۆ زۆر گرانە بە هەموو کەس ناگیرێ
گەر تۆش ڕەحمێ نەکەی خودا لێت هەڵناگرێ
گرتمت بەستمت کوشتمت سووتاندمت
بە زیندووی چاوەکانم لە بن گڵ چەقاندمت

یارێکی زۆر بەدکاری یاخوا بەردت لێ باری
بۆ کوشتنی عاشقان وەکوو دووپشک و ماری
گرتمت بەستمت کوشتمت سووتاندمت
بە زیندووی چاوەکانم لە بن گڵ چەقاندمت

سەبر و قەرارت بردم بێ شەرتیت لەگەڵ کردم
بڕۆ وازم لێ بێنە ئیتر بەسیەتی مردم
گرتمت بەستمت کوشتمت سووتاندمت
بە زیندووی چاوەکانم لە بن گڵ چەقاندمت

حاشام کردووە لە تۆ نەتماوە هیچ تام و بۆ
شەرمێ بکە لە زاهید بەس هێندە بێرۆ و بڕۆ
شەرم بکە تۆ لە زاهید بەس هێندە بێرۆ و بڕۆ
گرتمت بەستمت کوشتمت سووتاندمت
بە زیندووی چاوەکانم سەراوبن چەقاندمت
بە زیندووی چاوەکانم لە بن گڵ چەقاندمت

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More