site loader
Song image
ڕەزیە – حەسەن زیرەک

By - حەسەن زیرەک ‌Hesen Zîrek

ئای تۆم دارەمێوی گیانە شین بووی لە کێوی

ئەی وەی تۆم داری مێوی خانم شین بووی لە کێوی

دەوەرە ماچی دەمەکەت دەمرم نۆبەرەی سێوی

ئەی وەی ماچ دەکەم گۆنات بە شەرتێ لێوت نەبزێوی

ئای تۆم دارەبییەکەی گیانە شین بووی لە دێبەر

دە مەڕۆ ئەمنیش نەخۆشم خانم سایەی تۆم لە سەر

ڕەزیە تۆم دارەبەنی گیانە ڕیشەی دڵ کەنی

ھاوار تۆم دارەبەنی جوانێ ریشەی دڵ کەنی

خۆ من دەستھەڵگەر نیم قەت خانم لەو مێخەکبەنی

ئای تۆم دارەبییەکەی گیانە شین بووی لە بەر دێ

ڕەزیە تۆم دارە بییەکەی جوانێ شین بووی لە بەر دێ

ھاوار جووتە مەمکەکەت دەمەڕۆ وێنەی زەردە بێ

 ڕەزیە تۆم داری مێوی جوان و شین بووی لە کێوی

ھاوار ماچی دەمەکەت خانم نۆبەرەی سێوی

ئەمن ماچ دەکەم کوڵمەت بە شەرت لێوت نەبزێوی

ئای تۆم شۆڕەبیەکەی خانم شین بووی لە چۆمی

دەوەرە عیشوە و ناز مەکە و جوانێ تۆ یاری خۆمی

ڕەزییە رەزییە دارەکە

ڕەزیە و شەدەلارەکە

دەمرم بۆ تۆ بار مەکە

ئای تۆم دارە بییەکەی جوانی شین بووی لە بەندێ

دەوەرە ساز بە بۆ کوێستان بمرم بۆ بیزا و مەندێ

ڕەزییە تۆم دارەی بەنی گیانە شیرین وەک قەنی

ھاوار من دەستھەڵگر نیم بە خودا لەو مێخەکبەنی

ئای من دەستھەڵگر نیم خانم لەو مێخەکبەنی

زۆر سپاس بۆ خاتوو لەیلا

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More