site loader
Song image
تۆ بەڵێنم پێ بدە

By - ڕەزا لوڕستانی

تۆ بەڵێنم پێ بدە تا من بەرەو ژوان ببمەوە
بمدەیە ماچێکی تەڕ لەو لێوە، با جوان ببمەوە

دەستی لەرزۆکم هەتا تێیدا بێ هێزی بەی گوشین
لێم گەڕێ تاوێ لە باخی سینە میوان ببمەوە

شێخی سەنعان بۆ کچی گاور لە ئیسلام وەرگەڕا
من خەریکم بۆ کچە شێخێ پەشیمان ببمەوە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
تاتی مار گەستم

By - ڕەزا لوڕستانی

ئەو سیە مارەی ئازیز من دیمە وە چەو
ڕووژێ ڕووشنم وە خودا لە لیم کردە شەو
ڕووژێ ڕووشنم ئازیز لە لیم کردە شەو
تاتی مار گەستم، بیبی مار گەستم
سفید مار نیە و ئازیز سیە مار گەستم
ئەو سیە مارە خوەمیش گەزیایە
لە ناو سینەکەی یارم پەپکە بەسایە
لە ناو سینەکەی یارم حەڵقە بەسایە

هەناریگ هاتیە ئازیز وە لای دووسەوە
ئۊشم بخوەمەی وە خودا هەر وە پووسەوە
ئۊشم بخوەمەی ئازیز هەر وە پووسەوە
تاتی مار گەستم، بیبی مار گەستم
سفید مار نەوی ئازیز سیە مار گەستم
سفید مار نەوی هەی هەی سیە مار گەستم
ئەو سیە مارە خوەمیش گەزیایە
ئەو سیە مارە خوەمیش گەسیەسەی
لە ناو سینەگەی حەڵقە بەسیەسەی

هەرکەس مزگانی ئازیز دووس ئەڕام بارێ
ئجازە دیرێ وە خودا چەوم دەرارێ
ئجازە دیرێ ئازیز چەوم دەرارێ
تاتی مار گەستم بیبی مار گەستم
سفید مار نییە هەی هەی سیە مار گەستم
سفید مار نەوی ئازیز سیە مار گەستم
ئەو سیە مارە ئازیز گەزیایە
ئەو سیە مارە خوەمیش گەسیایە
لە ناو سینەکەی یارم پەپکە بەسایە
لە ناو سینەکەی ئازیز پەپکە بەسایە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More