site loader
Song image
ڕێگە نادەم

By - حەمید ساعدی Hemîd Saidî

ڕێگە نادەم تیشکی ئازادی لە سێدارە بدەن
ڕێگە نادەم دوژمنانم نیشتمان ئەنفال بکەن
ڕێگە نادەم دوژمنی چواردەورە داوم سەر کەوێ
نیشتمانم پڕ لە ئاشتی پڕ لە ئازادی دەوێ

تا گزینگی خۆر لە ئەندێشەی وڵاتی من هەبێ
ڕێگە نادەم مافی من پێشلکراوی کەس ببێ
تا بە کەی دوور بین لە ئاشتی تا بە کەی ژین بێ بەهار
با گوڵ و کانی و ئەوین پێشکەش بکەین بۆ یادگار

دایمە ئەنفال کراوە ناونیشانی من بە خوێن
کوا ئەوەی ئەنفالی من بووبێ لە مێژوو کوا؟ لە کوێن؟
نیشتمانم دوور لە ئەنفال دوور لە سێدارە دەوێ
هەر دەمێ ئاڵای شەکاوە بێ وڵاتم سەر کەوێ

Rêge nadem tîşkî azadî le sêdare biden
Rêge nadem dujminanim nîştiman enfal biken
Rêge nadem dujminî çwardewre dawim ser kewê
Nîştimanim pir le aştî pir le azadî dewê

Ta gizîngî xor le endêşey wilatî min hebê
Rêge nadem mafî min pêşilkirawî kes bbê
Ta be key dûr bîn le aştî ta be key jîn bê behar
Ba gul û kanî û ewîn pêşkeş bikeyn bo yadigar

Dayime enfal kirawe nawnîşanî min be xwên
Kwa ewey enfalî min bûbê le mêjû kwa? Le kwên?
Nîştimanim dûr le enfal dûr le sêdare dewê
Her demê alay şekawe bê wilatim ser kewê

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More