site loader
Song image
ئەی بەژن ڕێک- ڕێژوان

By - چریکەی کورد

ئەی بەژن ڕێک لەنجە جوان خاوەن سەرنج شێوەت پەری
بۆ نیگایێک وێڵ و شەیدام باڵی شیعرم هەڵوەری

هەر ئەوەندەم دیوە چاوت چووەتە ژێر برژانگی ڕەش
وەک گەلاوێژ هەر مەبەستن بۆ سەرنجێک ئاڵ و گەش
تیشکی ڕووت کاتێ لە دەریای وردی ئەندێشەم ئەدا
خشڵی شیعرم وا دەڕازێ بووکی هەست جوانتر دەکا

وەک پەپوولە گیانی تینووم بۆ قومێ عەتری نیگات
دێت و دەڕوا هەر شنەی دێ تا بە برژانگت بگات

جا کە تێر بۆن بوو لە باخچەی دیمەنی پاراوی تۆ
تێر مژی خونچەی سەرنجی پڕ گوڵاوی چاوی تۆ

بوو بە ئاوازێ بەرامەی بەستەکەی چۆڕایە ناخ
خاکی وشکی چاوەڕوانیم هاتە سەوزی و بوو بە باخ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More