site loader
Song image
ڕۆژگار – زەکەریا

By - زەکەریا عەبدوڵا Zekerya Ebdula

ڕۆژگاری بەختم تا کەی هەر وایە

من و دڵداری لە یەک جودایە

خودایە تا کەی حاڵی من وا بێ

هەموو ژیانم هەر بە تەنها بێ

سەرانسەر دونیا حاڵم دەزانێ

کەس چارەی دەردی دڵم نازانێ

تەمەن سەرتاپای گەڵاوەرین بوو

هەر زامی سەخت و هەر دڵ برین بوو

خۆ تۆ ئەزانی چەند دڵشکاوم

بە دوای ئیشقی تۆ بێهیوا ماوام

تەمەن سەرتاپای گەڵاوەرین بوو

هەر زامی سەخت و هەر دڵ برین بوو

ئیتر بۆچی تۆش وازم لێ دێنی

وەک گوڵی بەهار ئیشقم دەمرێنی

سەرانسەر دونیا حاڵم دەزانێ

کەس چارەی دەردی دڵم نازانێ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More