site loader
Song image
ڕووتان ڕەش بێ ٢ – عەبدوڵڵا پەشێو

By - عەبدوڵڵا پەشێو Ebdula Peşêw

لەم نیشتمانە چارەڕەشەدا
چیتان هێشتووە دابەشی نەکەن وەک ڕەزی خۆتان؟
هەر بە شەهیدان سەرمان بڵند بوو
ئەوانیشتان کرد بە پەزی خۆتان!
ناوێرم قەڵەمێک هەڵگرم
ناوێرم کراسێک لەبەر کەم
ڕووتان ڕەش بێ
خۆ ڕەنگەکانیشتان بەش کرد!
بڵێم خوێندکار یا قوتابی؟
ژن یا ئافرەت؟
ڕووتان ڕەش بێ
تا وشەی ناو فەرهەنگەکانیشتان بەش کرد!
دوو کەناری جاویدانی
خانی و حاجی قادرتان بەش کرد
خاک و ئاو و ئاگرتان بەش کرد
کوا؟ چیتان هێشت؟
کوا؟ کێتان هێشت؟
بگرە قەحپە و دز و ڕێگرتان بەش کرد
وەک زڕتەکی گاکۆژبەدەست
نیشتمانێکتان کرد بە دوو
شار بە شار گوند بە گوند گەڕان
لە هەر ماڵێک ئاگردانێکتان کرد بە دوو
خەڵک مێژوویەکی هەیە
ئێمە دوو مێژوومان هەیە
هەموو دنیا یەک سەرکردەی لێ بەڵایە
ئێمە لەویش دوومان هەیە!
گەورەینە! لە سایەتان
بەعس لەناو دەمماندا زمانێکە دەگەڕێ
بەعس کەڵەگایەکە
سبەینە و ئێواران لە ئاوەزمان دەپەڕێ!
کێ بێ بەعس نەناسێ؟
تا دوێنێ هەتیوێک بوو زەلامکوژ، زلحۆرت، جرپن
لە سای سەرتان هاتەوە
هاتەوە و کەس نایبینێ
وەکوو تارمایی مردن
لێمان بوو بە ‘تی ئێن تی’
چووە ناو سەفتەی دینار
لەگەڵمان دێتە سەر خوان
جێمان لەگەڵ بەش دەکا و
لەگەڵمان دەچێتە ژوان!
لەناو مانشێتی ڕۆژنامەکاندا
بەعس دەبێنم
لەناو مەوکیبی سەرکردەکاندا
بەعس دەبێنم
لە ففتی ففتی ناو پەرلەماندا
بەعس دەبێنم
لە دیل کوشتن و بەرائەت پێدان
لە زەنگ لێدان و دەرگەلێدانی نیوەشەواندا
بەعس دەبینم
لە سایەی ئێوە
ئەوا چاوێکم شایی دەگێڕێ
چونکە چاوەکەی ترم ڕژاوە
لە سایەی ئێوە وا دەمارێکم شاگەشکە بووە
چونکە دەماری برای بڕاوە
لە سایەتان ئەمڕۆ لە شارە دیلەکەم
جەمەدانی پێشمەرگەیێک
ساڵەهای ساڵ تاج لەسەرێک
زۆر نەماوە لەبەر چاوم
ببێ بە خوودەی عەسکەرێک!
ئەوەی دەیبینین چما تازەیە؟
کاتژمێرێکە سی ساڵی خشتە قورمیش کراوە
بێ کەڵکە سەد جار پێش و پاش خرێ
چرکە چرکەکەی شفرەی مردنە
لەعنەتژمێرە
ناوەستێ مەگەر
ورد و خاش کرێ!
زەنگ لێ دەدەم
کاستان دەکەم
پڕ بە گەروو دەقیژێنم
لە زۆنگاوان
شەپۆل دەخەمە سەر پاشوو
هەوای مەییوو دەوڕووژێنم
دڕک لە چاوتان ڕادەکەم
تا خەو لە چاوتان بتارێ
خوێ دەکەمە ناو برینتان
هەتا بێتە سوێ بە جارێ
لێ ناگەڕێم
لێ ناگەڕێم
لێ ناگەڕێم ئەو زامانەش ئارام بگرن
کە ساڕێژن یا بێئێشن
هەستن
مەنوون
ئێمە لە ناو پەیتوونێکین
دوو هەسپی کوێر ڕایدەکێشن

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
ڕووتان ڕەش بێت – عەبدوڵڵا پەشێو

By - عەبدوڵڵا پەشێو Ebdula Peşêw

لەم نیشتمانە چارەڕەشەدا چیتان هێشتووە دابەشی نەکەن وەک ڕەزی خۆتان؟
هەر بە شەهیدان سەرمان بڵند بوو ئەوانیشتان کرد بە پەزی خۆتان!

ناوێرم قەڵەمێک هەڵگرم
ناوێرم کراسێک لەبەر کەم
ڕووتان ڕەش بێ
تا ڕەنگەکانیشتان بەش کرد!

بڵێم خوێندکار یا قوتابی؟
ژن یا ئافرەت؟
ڕووتان ڕەش بێ
تا وشەی ناو فەرهەنگەکانیشتان بەش کرد!

دوو کەناری زێی جاویدانی
خانی و حاجی قادرتان بەش کرد
خاک و ئاو و ئاگرتان بەش کرد
کوا؟ چیتان هێشت؟
کوا؟ کێتان هێشت؟
بگرە قەحپە و دز و ڕێگرتان بەش کرد

وەک زڕتەکی گاکۆژبەدەست
نیشتمانێکتان کرد بە دوو
شار بە شار، گوند بە گوند گەڕان
لە هەر ماڵێک ئاگردانێکتان کرد بە دوو

خەڵک مێژوویەکی هەیە
ئێمە دوو مێژوومان هەیە
هەموو دنیا
یەک سەرکردەی لێ بەڵایە
ئێمە لەویش دوومان هەیە!

گەورەینە! لە سایەتان بەعس لەناو دەمماندا، زمانێکە و دەگەڕێ
بەعس کەڵەگایەکە سبەینە و ئێواران لە ئاوەزمان دەپەڕێ!
کێ بێ بەعس نەناسێ؟
تا دوێنێ هەتیوێک بوو
زەلامکوژ، زلحۆرت، جرپن
لە سای سەرتان هاتەوە
هاتەوە و کەس نایبینێ
وەکوو تارمایی مردن

لێمان بوو بە ‘تی ئێن تی’
چووە ناو سەفتەی دینار
لەگەڵمان دێتە سەر خوان
جێمان لەگەڵ بەش دەکا و لەگەڵمان دەچێتە ژوان!

لەناو مانشێتی ڕۆژنامەکاندا
بەعس دەبینم
لەناو مەوکیبی سەرکردەکاندا
بەعس دەبینم
لە فیفتی فیفتی ناو پەرلەماندا
بەعس دەبینم
لە دیل کوشتن و بەرائەت پێدان
لە زەنگلێدانی نیوەشەواندا
بەعس دەبینم

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More