
چیمەن هۆ چیمەن هەی هەی چیمەن کەرکووکی
ئەمن چۆن نەمرم چیمەن تۆ بەن بە بووکی
چاوم پڕخوێنە چیمەن پڕ لە گریانە
بە چواردەورمدا وەیڕۆ ئاگربارانە
بە چواردەورمدا هەیڕۆ ئاگربارانە
چیمەن هۆ چیمەن هەی هەی چیمەن کەرکووکی
ئەمن چۆن نەمرم چیمەن تۆ بەن بە بووکی
بەدبەختی بەختم چیمەن هەر نەبڕایەوە
سیاچارەییم دەی دەی دەنگی دایەوە
چیمەن هۆ چیمەن هەی هەی چیمەن کەرکووکی
ئەمن چۆن نەمرم چیمەن تۆ بەن بە بووکی
هیچکەس وێنەی من چیمەن نەکەوێ کۆسی
نەڕوانێ لە شوێن هەیڕۆ کۆچەکەی دۆسی
چیمەن هۆ چیمەن هەی هەی چیمەن کەرکووکی
ئەمن چۆن نەمرم چیمەن تۆ بەن بە بووکی