
By - چیا مەدەنی
چەکهەڵگری خاکێکم دوژمن لەسەری زاڵە
من بوومەتە بێگانە و بێگانەش خاوەن ماڵە
گەر عومر بدا ماوە ڕێبازی خەبات ئەگرم
شێرانە بە شەڕ دێم و سەربەرز ئەبێ بمرم
ئەی دوژمنی ماڵوێران زۆر وەختە کە ئەمکوژی
ون نابی لەبەر چاوم ناڕۆیت و بەجێم بێڵی
گەر بمدەنە بەر گوللە ئەم ڕێگەیە ڕێگامە
لابردنی داگیرکەر تەنیا هیوا و بڕوامە
ئەم ڕێگە کە گرتوومە دواڕۆژی لەلام ڕوونە
یا سەرکەوتنی کوردە یان مەرگ یان تێداچوونە

By - چیا مەدەنی
بەیانییەکی زوو هەتاوێکی ڕوون
لۆ بێلا چاو بێلا چاو بێلا چاو چاو چاو
ئاسمان گەش بوو
هەورێکی ڕەش هات
دوژمن گەمارۆی ئاسۆی دا
پێشمەرگە ڕاسان چەک لەدەس تازان
لۆ بێلا چاو بێلا چاو بێلا چاو چاو چاو
لەناو سەنگەردا
کوڕ و کچ وێکڕا ئەپارێزن نیشتمانیان
خۆشەویستی من گەر من شەهید بم
لۆ بێلا چاو بێلا چاو بێلا چاو چاو چاو
نەکەی تۆ شیوەن لەسەر تەرمی من
لە شوێنێ بێدەنگ بمنێژە
بەڵێنیم پێ بدە تا دوا هەناسە
لۆ بێلا چاو بێلا چاو بێلا چاو چاو چاو
ڕێگەی ئازادی نەکەی قەت ون کەی
سەربەخۆیی کورد لەبیرکەی
من دڵنیامه ڕۆژێ هەر دەبێ
لۆ بێلا چاو بێلا چاو بێلا چاو چاو چاو
خەباتی ئێمە هەر سەرئەکەوێ
سەربەست ئەژین بە شانازی
تۆش ئەوینی من بەڵێنم پێ بدە
لۆ بێلا چاو بێلا چاو بێلا چاو چاو چاو
ڕۆژی سەرکەوتن وەرە سەر گۆڕم
موژدەی ئازادیم بۆ بێنە

By - چیا مەدەنی
WWW.CHRIKAYKURD.COM