
By - عەباس کەمەندی Ebas Kemendî
چراغم شەوبۆ وەی چراغم شەوبۆ
چراغم شەوبۆ وەی چراغم شەوبۆ
شەوێ جە شەوان چیم پەرێ شەوبۆ
شایەد بۆی زوڵفت وەی کەمێ بەیۆ لێش
بەڵکوو زامانم کەمتر بکا ئێش
چەنێ بۆ نیام وەی بە بۆی شەوبۆ
بۆش ئاما ئەمما نەک چوون زوڵف تۆ
فیدای ئەو خوا بم تۆش ئافەریدەن
بۆی شەوبۆ جە بۆی تۆ بەرگوزیدەن
چراغم شەوبۆ وەی چراغم شەوبۆ
ئەر شەو بۆی زوڵفت وەی بدەم وە شەوبۆ
دەیری بام نە جەمع دەیریانێ کۆ
هەر سەرسەرایێ تۆ مەکەی وە جێ
وەک قیبلەنما ڕوو ماوەروو لێ
هەر سەرسەراوێ بۆی تۆی لێ نایێ
سەرچاوکەی وشک بێ ئاو تێ نەزایێ
یاخوا کوێرەو بێ ئەو کانی و ئاوە
تۆ تیا نەشۆری ئەو دەم و چاوە
چراغم شەوبۆ وەی چراغم شەوبۆ
چراغم شەوبۆ وەی چراغم شەوبۆ
شەوێ جە شەوان چیم پەرێ شەوبۆ
شایەد بۆی زوڵفت وەی کەمێ بەیۆ لێش
بەڵکوو زامانم کەمتر بکا ئێش
چەنێ بۆ نیام وەی وە بۆی شەوبۆ
بۆش ئاما ئەمما نەک چون زوڵف تۆ
فیدای ئەو خوابم تۆش ئافەریدەن
بۆی شەوبۆش جە بۆی تۆ بەرگوزیدەن
Çraxim şewbo wey çraxim şewbo
Çraxim şewbo wey çraxim şewbo
Şewê ce şewan çîm perê şewbo
Şayed boy zulfit wey kemê beyo lêş
Belkû zamanim kemtir bika êş
Çenê bo niyam wey be boy şewbo
Boş ama emma nek çûn zulf to
Fîday ew xwa bim toş aferîden
Boy şewbo ce boy to berguzîden
Çraxim şewbo wey çraxim şewbo
Er şew boy zulfit wey bidem we şewbo
Deyrî bam ne cem deyryanê ko
Her serserayê to mekey we cê
Wek qîblenma rû mawerû lê
Her serserawê boy toy lê nayê
Serçawkey wişk bê aw tê nezayê
Ya xwa kwêrew bê ew kanî û awe
To tiya neşorî ew dem û çawe
Çraxim şewbo wey çraxim şewbo
Çraxim şewbo wey çraxim şewbo
Şewê ce şewan çîm perê şewbo
Şayed boy zulfit wey kemê beyo lêş
Belkû zamanim kemtir bika êş
Çenê bo niyam wey we boy şewbo
Boş ama emma nek çun zulf to
Fîday ew xwabim toş aferîden
Boy şewboş ce boy to berguzîden

شیرینە خانم کەژاڵ گیان وا نابێ
گوڵ بە بێ مێخەک ئای بۆ دیاری نابێ
نە باخ بێ پەرژین گیان نە گوڵ بێ خاوەن
ئیتر چ فایدە گیان قۆرخ یا پاوەن
شیرینە خانم کەژاڵ گیان باوانم
قسەی لەگەڵ ناکەم چونکە نەتلاوانم
ئەڵماسی دووریت ئاخ لە دڵ کار کەردەن
بە سەد حەکیمان ئاخ دەوا نەبەردەن
شیرینە خانم کەژاڵ گیان وا نابێ
گوڵ بە بێ مێخەک ئای بۆ دیاری نابێ
شیرینە خانم کەژاڵ گیان وا نابێ
گوڵ بە بێ مێخەک ئای بۆ دیاری نابێ
دەروون لە دووریت ئاخ گڕەی دێ بە تاو
لە جەرگم دەتکێ ئاخ پەیاپەی زووخاو
شیرینە خانم کەژاڵ گیان باوانم
قسەی لەگەڵ ناکەم چونکە نەتلاوانم
پەی تۆ سەرتاپا ئاخ دەروون زووخاوم
پەی تۆ دوور لە تۆ ئاخ وێرانە ماڵم
شیرینە خانم کەژاڵ گیان وا نابێ
گوڵ بە بێ مێخەک ئای بۆ دیاری نابێ

بێگومان جوانیت
کەرتێکە لە گیانم
کەرتێکە لە جەستەم
جموجۆڵێکە لەناو خوێنم
ئاوازێکی خواوەندانەیە
لە ناخی وشەی هۆنراوەکانم
هۆنراوەم شیلەی دڵ و دەروونمە
ئاوێنەی ژینی بوون و نەبوونمە
سرودی گەرمی تافی لاویمە
هەڵچوونی خوێنی ئاگراویمە
بۆیە جیاواز نییە ئەی جوانە
من بپەرستیت یان شیعرەکانم

By - عەتا قەرەداغی Eta Qeredaxî
لەپڕ ڕەنگی پیریم لێ نیشت تازە هەستم پێ کردووە
تەنیا دڵم وەک خۆی ماوە ئەویش لە لای خۆم نەبووە
((سەرم بۆتە پیرە مەگرون ئیتر بەفری لێ نا بارێ
هەنگاوم لەسەر خۆ قورسە وەک جاران ڕێم بۆ نابڕێ))
ئێستا وەک ئەوسا حەز ناکەم سەیری ئاوێنە کەم
ڕووخسارم جۆرێ شێواوە ناچێتەوە سەر وێنەکەم
لەپڕ ڕەنگی پیریم لێ نیشت تازە هەستم پێ کردووە
تەنیا دڵم وەک خۆی ماوە ئەویش لە لای خۆم نەبووە
“سەرم سپی سپی بووە چاوم بینینی کەم بووە
بێ حەواس و بێ تاقەتم عومرم هەموو بەسەر چووە”
لەپڕ ڕەنگی پیریم لێ نیشت تازە هەستم پێ کردووە
تەنیا دڵم وەک خۆی ماوە ئەویش لە لای خۆم نەبووە
((تەواو بووم تەواو بەسەرچووم ئاخ لەتەمەنی پایزم
ئەفسوس چۆن خافڵگیرانە پیری عومری جوانی دزیم))
هۆنراوە: ئیسماعیل محەمەد