
By - میکائیل مەهابادی Mîkaîl Mehabadî
چاوەکەم چاوی ڕەشی تۆ ئافەتی گیانی منە
گیانەکەم برژانگی تیژت نووکە ڕمبی دوژمنە
شیری دەستی شێری ئاڵایە برۆ ڕاکشاوەکەت
جەرگی لاوێکی هەژاری کوردی ورد پێ بنجنە
دیدەیی بەخوماری تۆ تورکانە بەدمەستی دەکا
بۆیە مەیلی وا بە کێشە و فیتنە و خوێن ڕشتنە
بەژنەکەت سێدارەیە کەزیەت تەنافە زووبە دەی
بیخە ئەستۆی من کە کوردم کورد بەشی خنکاندنە
ئارەزوومە هیچ نەبێ جارێکی ماچ کەم زاری تۆ
ئارەزووی من چووکە ئەمما تا بفەرمووی شیرینە

چاوەکەم بۆ چی لەگەڵ عاشق ئەمەند دەعوا دەکەی؟
چونکە مەعشووقی بە قوربان عاشقت ڕیسوا دەکەی
دائیمە کارت جەفا و هیجران و دەرد و غەزەبە
قوڕ بەسەر عاشق، ئەتۆ مەعشووقی بووی وا وا دەکەی
کۆمەڵێ عاشق ئەمێستا وێڵ و سەرگەردانی تۆن