site loader
Song image
چارۆکێ و چارۆکێ – حەسەن زیرەک

By - حەسەن زیرەک ‌Hesen Zîrek

فەلەک زانی کە دەشکێ ڕەونەقی بازاڕی مانگ و خۆر
شکاندی پەنجەکەم تا من نەنووسم وەسفی ڕوخساری
دەبێ کاغەز لە بەرگی گوڵ جانا قەڵەم لە عەمبەر بێت
ئێستا من مەیلم هەیە بنووسم وەسفی ڕوخسارت

چارۆکەی لای شانی ئەوا هات بەتاوێ چارۆکێ
چەتوەی سلەیمانی ئەوا هات بەتاوێ چارۆکێ
جوان و میهرەبانی ئەوا هات بەتاوێ دەسرۆکێ
چارۆکە و چارۆکێ دەبا بێت بەتاوێ چارۆکێ
یار قەولی پێداوم بڵێن ساز ببێت بۆ مەندۆکێ
یار قەولی پێداوم بڵێن بێت بچین بۆ مەندۆکێ

چارۆکەکەی سوورە و ئەوا هات بەتاوێ چارۆکێ
نێوقەد وەک بلوورە و ئەوا هات بەتاوێ دەسرۆکێ
یار لە دنیا مەنشوورە و ئەوا هات بەتاوێ چارۆکێ
چارۆکێ و چارۆکێ دەبا بێت بەتاوێ دەسرۆکێ
یار قەولی پێداوم بڵێن بێت بچین بۆ مەندۆکێ
یار خۆی قەولی داوە هات خۆم بە غولامی دەسرۆکێ

چارۆکەی حەریرە و دەبا بێت بەتاوێ دەسرۆکێ
بایداوە زنجیرە و دەبا بێت بەتاوێ چارۆکێ
خۆی جوان، مێردی پیرە و ئەوا هات بەتاوێ دەسرۆکێ
چارۆکێ و چارۆکێ دەبا بێت بەتاوێ دەسرۆکێ
یار قەولی پێداوم هات خۆم بە کۆیلەی دەسرۆکێ
یار قەولی پێداوم دەچین بۆ دەسکەنەی نۆکێ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More