site loader
Song image
پەشیمانم – لەیلا فەریقی

By - لەیلا فەریقی Leyla Ferîqî

من هەڵە بووم ڕاستە گیانا بوومە هۆی ئەم دابڕانە
بەس ئەمجارە بگەڕێوە پەشیمانم لەم تاوانە
بێ تۆ شەوگار بە تەنیایی مەرگێکە بێ ماڵئاوایی
هەڵوەرینی پەڕەی شێعر و سووتانێکە بێ کۆتایی
من هەڵە بووم ڕاستە گیانا بوومە هۆی ئەم دابڕانە
بەس ئەمجارە بگەڕێوە پەشیمانم لەم تاوانە

بێ تۆ تەمەن تێپەڕیوە بەهاری عەشقم نەدیوە
بێ تو چاوم نابینایە کەس نابینم لەم دونیایە
من هەڵە بووم ڕاستە گیانا بوومە هۆی ئەم دابڕانە
بەس ئەمجارە بگەڕێوە پەشیمانم لەم تاوانە
من هەڵە بووم ڕاستە گیانا بوومە هۆی ئەو دابڕانە
بەس ئەمجارە بگەڕێوە پەشیمانم لەم تاوانە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More