site loader
Song image
پێشکەوە پێشکەوە – نەجمە غوڵامی

By - نەجمەدین غوڵامی Necmedîn Xulamî

پێشکەوە پێشکەوە تۆ پێشکەوە
بۆ پێشەوە ئەی کوردی ئازاد

ئاخرین ماڵی ژیانم کونجی بەندیخانەیە
ئەم کەلەبچە مەرهەمی زامی دڵی دێوانەیە
زۆر دەمێکە چاوەڕوانی زڕزڕەی زنجیر ئەکەم
سەیری ئەم زنجیرە کەن وەک زێوەری شاهانەیە
پێشکەوە پێشکەوە تۆ پێشکەوە
بۆ پێشەوە ئەی کوردی ئازاد

بووکی ئازادیم ئەوێ خوێنم خەنەس بۆ دەست و پێ
حەڵقە حەڵقەی پێوەنم بۆ پڵپڵە و لەرزانەیە
گەرچی دوژمن وا ئەزانێ من بە دیلی لاڵ ئەبم
باش بزانێ کونجی زیندانم قوتابیخانەیە
پێشکەوە پێشکەوە تۆ پێشکەوە
بۆ پێشەوە ئەی کوردی ئازاد

سوێندە
سوێندی کوردپەرستی
سوێندی سەرشۆڕی نەویستی
سوێندی بڕوا و خۆشەویسی
سوێندی لەخۆداماڵینی بەرگی نۆکەری و ژێردەستی
سوێندە سوێندی کوردپەرستی
سوێندە بۆ خۆری سەربەستی
سوێندە هەموو ئەیڵێینەوە
سوێندە کە ناگەڕێینەوە
سوێندە بەو خوێنانەی ڕژان
بوون بە چراوکی ڕێی ژیان
سوێندە بەو بتانەی سووتان
سوێندە بە فرمێسکی دایکان
سوێندە بەو زەردەخەنانەی لەسەر لێوی کۆرپە کوژران
سوێندە هەموو ئەیڵێینەوە
سوێندە کە ناگەڕێینەوە

بیری ئازادیم لە زیندانا فراوانتر ئەبێ
قوڕ بەسەر ئەو دوژمنەی هیوای بە بەندیخانەیە
گرتن و لێدان و کوشتن عامیلی ئازادییە
تۆپ و شەستیر و کەلەبچە لام وەکوو ئەفسانەیە
پێشکەوە پێشکەوە تۆ پێشکەوە
بۆ پێشەوە ئەی کوردی ئازاد

چاوەڕوانی شۆڕشێکم عالەمێ ڕزگار بکا
میللەتم بۆ ئەو مەبەستە کردەوەی شێرانەیە
چەکی شۆڕشگێڕیی من نووسین و بیر و باوەڕە
ڕاپەڕینە، هەڵمەتە پڕ نەعرەتەی کوردانەیە
پێشکەوە پێشکەوە تۆ پێشکەوە
بۆ پێشەوە ئەی کوردی ئازاد

سوێندە ئەیخۆین بەو زمانەی بوونی کوردی پێ پژاوە
سوێندە ئەیخۆین بەو وڵاتەی کوردستانی دایکی ناوە
بە شاخ و داخ و ڕووباری
بە بێشەی چڕ و نساری
بە هەموو مشتە خۆڵێکی
بە ئاو و بەرد و بە داری
سوێندە هەموو ئەیڵێینەوە
سوێندە کە ناگەڕێینەوە
سوێندە بە ڕم، بە تیر و چەکوش
بە مەچەکی هەڵگرانی
سوێندە بە مەشخەڵی شۆڕش
بە کڵپە و گڕی سووتانی
سوێندە هەموو ئەیڵێینەوە
سوێندە کە ناگەڕێینەوە

گەر بە ئازادی نەژیم مردن خەڵاتە بۆ لەشم
نۆکەری و سەردانەواندن کاری نامەردانەیە
قانێعم ئەمڕۆ لە زیندانا بە ئازادی ئەژیم
سەد هەزار لەحنەت لەوەی وا نۆکەری بێگانەیە
پێشکەوە پێشکەوە تۆ پێشکەوە
بۆ پێشەوە ئەی کوردی ئازاد

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More