site loader
Song image
پێشمەرگە – چۆپی فەتاح

By - چۆپی فەتاح Çopî Fetah

کێ دەزانێ یارم کێیە
چکارەیە و خەڵکی کوێیە
نە جەندرمە و نە پاسدارە
نە عەسکەرە و نە بێکارە

باڵابەرز و کاڵاگەتە
هیوای دواڕۆژی میللەتە
چاوم بەڵاگەردانی بێ
دڵم حەیرانی گیانی بێ

دە لۆ لۆ لۆ لۆ لۆ لێیە
لە کوردستان خۆشتر کوێیە
هەر دەم چاوم هەر لە ڕێیە
موژدەی ئازادی مەی پێیە

براکەی ئەو گەریلایە
خەمی گەلی لە دڵدایە
ناسنامەی ئەو کۆبانییە
ترس بێت لە دڵیدا نییە
یاری خۆمە و خۆشم دەوێ
قەزای ئەو لە چاوم کەوێ
من بە تەنها ئەوم دەوێ
قەت لەبەر چاوم ناکەوێ

دە لۆ لۆ لۆ لۆ لۆ لێیە
لە کوردستان خۆشتر کوێیە
هەر دەم چاوم هەر لە ڕێیە
موژدەی ئازادی مەی پێیە

شەڕە دایە شەڕە دایە
خەمی دونیام لە دڵدایە
دڵم پڕە وەڵڵا دایە
سەرم دێشێ و خەوم نایێ

بەڵێ دایه من پێم وایە
لە چارەنووسی مندایە
ئەو لە عەشقی وڵاتدایە
من لە خەمی ئەودام دایە

نها دیارە یارم کێیە
چکارەیە و خەڵکی کوێیە
ڕۆح و دڵی ئەم گەلەیە
پێشمەرگەیە پێشمەرگەیە

هەر دەم چاوم هەر لە ڕێیە
موژدەی ئازادی مەی پێیە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More