site loader
Song image
پێشمەرگە – ڕوبار ڕەشید کاکەیی

By - ڕوبار ڕەشید کاکەیی Rubar Reşîd Kakeyî

من پێشمەرگەی کوردستانم دەپارێزم نیشتیمانم
بەرگری لە خاکم دەکەم هەتا ماوە ڕۆح لە گیانم

مێژوو و ئایندەم کوردستانە
پەرەستگەی من هەر نیشتیمانە
ژین و ژیانم هەر کوردستانە
پەرەستگەی من هەر نیشتیمانە
هەر کەس پەلاماری بدا دەیکەم بە ڕسوای زەمانە

بەڵێنم داوە بەم خاکە بەڵێن بە تۆ نیشتیمانم
دەس لە چەکم هەڵناگرم تا سەرکەوێ کوردستانم
من پێشمەرگەی کوردستانم دەپارێزم نیشتیمانم
بەرگری لە خاکم دەکەم هەتا ماوە ڕۆح لە گیانم

سنووری خاک دەپارێزم خاکی خۆمم زۆر خۆش دەوێ
ئایندەی من ئازادییە کوردستانم سەردەکەوێ
من پێشمەرگەی کوردستانم دەپارێزم نیشتیمانم
بەرگری لە خاکم دەکەم هەتا ماوە ڕۆح لە گیانم

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
پێشمەرگە – چۆپی فەتاح

By - چۆپی فەتاح Çopî Fetah

کێ دەزانێ یارم کێیە، چکارەیە و خەڵکی کوێیە
نە جەندەرمە و نە پاسدارە، نە عەسکەرە و نە بێکارە
باڵابەرز و کەڵەگەتە، هیوای دواڕۆژی میللەتە
چاوم باڵاگەردانی بێ، دڵم حەیرانی گیانی بێ
دە لۆ لۆ لۆ لۆ لۆ لێیە، لە کوردستان خۆشتر کوێیە
هەر دەم چاوم هەر لە ڕێیە، موژدەی ئازادی مەی پێیە

براکەی ئەو گەریلایە، خەمی گەلی لە دڵدایە
ناسنامەی ئەو کۆبانیە، ترس بێت لە دڵیدا نییە
یاری خۆمە و خۆشم دەوێ، قەزای ئەو لە چاوم کەوێ
من بە تەنها ئەوم دەوێ، قەد لە بەر چاوم ناکەوێ
دە لۆ لۆ لۆ لۆ لۆ لێیە، لە کوردستان خۆشتر کوێیە!؟
هەر دەم چاوم هەر لە ڕێیە، موژدەی ئازادی مەی پێیە

شەڕە دایە، شەڕە دایە، خەمی دونیام لە دڵدایە
دڵم پڕە وەڵا دایە، سەرم دێشێ و خەوم نایە

بەڵێ دایە من پێم وایە، لە چارەنووسی مندایە
ئەو لە عەشقی وڵاتدایە، من لە خەمی ئەو دام دایە
نها دیارە یارم کێیە، چ کارەیە و خەڵکی کوێیە
ڕۆح و دڵی ئەم گەلەیە، پێشمەرگەیە پێشمەرگەیە
هەر دەم چاوم هەر لە ڕێیە، موژدەی ئازادی مەی پێیە

Kê dezanê yarim kêye, çi kareye û xelkî kwêye
Ne cenderme û ne pasdare, ne eskere û ne bêkare
Balaberz û kelegete, hîway dwarojî mîlete
Çawim balagerdanî bê, dilim heyranî giyanî bê
De lo lo lo lo lo lêye, le Kurdistan xoştir kwêye
Her dem çawim her le rêye, mujdey azadî mey pêye

Birakey ew Gerîlaye, xemî gelî le dildaye
Nasnamey ew Kobanye, tirs bêt le dilîda nîye
Yarî xome û xoşim dewê, qezay ew le çawim kewê
Min be tenha ewim dewê, qed le ber çawim nakewê
De lo lo lo lo lo lêye, le Kurdistan xoştir kwêye
Her dem çawim her le rêye, mujdey azadî mey pêye

Şere daye, şere daye, xemî dunyam le dildaye
Dilim pire wela daye, serim dêşê û xewim naye

Belê daye min pêm waye, le çarenûsî mindaye
Ew le eşqî wilatdaye, min le xemî ew dam daye
Niha dîyare yarim kêye, çi kareye û xelkî kwêye
Roh û dilî em geleye, Pêşmergeye Pêşmergeye
Her dem çawim her le rêye, mujdey azadî mey pêye

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More