
By - چریکەی کورد
خەزان وا هات و هێنای گەڵاڕێزانی ڕەنگین
هەواڵی غەم دەهێنی بە ئاهەنگێکی غەمگین
پاییز پاییز ئەی پاییز وا هات خەزان ئەی یاران
گەڵاڕێزانی هێنا نەماوە بەزمی جاران
دڵم باغی گوڵان بوو بەهارم بێ خەزان بوو
قەڵای ژین و ژیانم بە ناڵەی دڵ وێران بوو
پاییز گەڵا دەڕژێنی جەرگم لە ڕیشە دێنێ
هەموو ڕۆژێ ئێواران لەسەر بەرد و چناران
وەیشوومەی بایەقۆش دێ ئەڵێ وا ڕۆی بەهاران
پاییز پاییز ئەی پاییز وا هات خەزانەی یاران
گەڵاڕێزانی هێنا نەماوە بەزمی جاران
نەماوە خۆشی جاران

By - حەمە قوتو
ئەم ئێوارەیە بەهارە شاد بۆنی گوڵ و گوڵزارە
یارم دەچێتە سەفەرێ ئاگای لێ بێ شێخی بیارە
ئەم ئێوارەیە پاییزە خێڵ بەرەو گەرمیان عەزیزە
یاری من لەو خێڵە دایە ئاگاداری بێ خودایە
ئەم ئێوارەیە زستانە گیانم لەو ماڵە میوانە
ئەم ئێوارەیە زستانە ڕۆحم لەو ماڵە میوانە
تاکوو بابی پێی نەزانێ ئاگای لێ بێ ئەو قورئانە
ئەم ئێوارەیە هاوینە یارم چەن جوان و شیرینە
باڵای یارم وەک چنارە ئاگای لێ بێ شێخی بیارە
ئەم ئێوارەیە بەهارە شاد بۆنی گوڵ و گوڵزارە
یارم دەچێتە سەفەرێ ئاگای لێ بێ شێخی بیارە

By - دڵسۆز خالدی
شەوی پاییزی چن وەشا واران
تەمی گرتە بۆ بەرزی کۆساران
گەرمی دەساو تۆ سەردی لابەرۆ
شەماڵ وەشیما باوەشێن کەرۆ
زوڵفیو مرواری شەونم گرتە بۆ
نم نم سەرۆ دیدەی کەوتە بۆ
پاییز گوڵ پاییز خەم و پەژارەی
وەعدەی دابوو پەی بییەی دووبارەی
چەمی بینایی یەکسەر جۆشا بۆ
ئاخ پەی دیداری چەنیو کۆشا بۆ
شەوی پاییزی چن وەشا واران
تەمی گرتە بۆ بەرزی کۆساران

By - ئەحمەد بەرزنجی
نەسیمەکەی ساردی پاییزی چ بێڕەحمی چ دڵبەردی
سووریی گوڵ و سەوزیی گوڵزاران ئەبەی تۆ ڕوو بە ڕەنگ زەردی
دە پاییز بەسیە ئازارت خودایە کوانێ بەهارت
بە نەغمەی شاد و مەستانت هەزاران سوبح و شەو بولبول
سەفای هێناوە بۆ گوڵشەن لە دەوری عاریزی سونبول
ئەتۆ پاییز گوڵت ژاکان بە جەورت بولبولت تاران
مەشۆرە سا لاپەڕەی سووری گوڵاڵەی گەشت و هەوری ڕەش
مەکە دێوانە بولبول ئەتۆ بە یەکجاری لە ژین بێبەش
دە پاییز بەسیە ئازارت خودایە کوانێ بەهارت
دە پاییز بەسیە ئازارت خودایە کوانێ ئازادت
بە نەغمەی شاد و مەستانت هەزاران سوبح و شەو بولبول
سەفای هێناوە بۆ گوڵشەن لە دەوری عاریزی سونبول
ئەتۆ پاییز گوڵت ژاکان بە جەورت بولبولت تاران