
شەم سووتا
بولبول و پەروانە نووستن
هەی عەجەب
شەم سووتا
بولبول و پەروانە نووستن
وەی لە من
تفڵی دڵ بێدار و من هەر لایەلایەی بۆ دەکەم
هەڵوەدام و کەیلە دڵ بۆ دیتنی کوێستانەکەم
تاسەبارم تاسەباری خاکی کوردستانەکەم
وا پەڕیوەی بێ پەڕوپۆی هەندەرانم داخەکەم
هەرچی دەڕوانم دەبینم دوورە دوور جێژوانەکەم
کۆچەرێکم هەڵگری سەر من لە پێناوی وڵات
ئەو مەلەم ئاکامی کۆچم دەچمەوە هێلانەکەم
هەڵوەدام و کەیلە دڵ بۆ دیتنی کوێستانەکەم
تاسەبارم تاسەباری خاکی کوردسـتانەکەم