By - محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
هەرمێ وەی وەی هەرمێ دەچم هەرمێت بۆ دێنم
لە تاران و تەورێزان کراسی کرێمت بۆ دێنم
بە خوایش یان بە زۆری دێم لە بابت دەستێنم
سڵاو لە بەژنێ باریک بینایی هەردوو چاوم
خۆ من بە دەستی یارێ دیل و ئەسیر کراوم
خودا بۆخۆی دەیزانێ دە عیشقتدا فەوتاوم
هەرمێ وەی وەی هەرمێ دەچم هەرمێت بۆ دێنم
لە تاران و تەورێزان کراسی کرێمت بۆ دێنم
بە خوایش یان بە زۆری دێم لە بابت دەستێنم
خاسە کەوێی جۆزەردان ناخۆشە دەست لێک بەردان
قەتت ڕاستی پێ نەکوتم هەر درۆ بوو و تەفرەدان
ئەگەر قەولم دەدەیەی بەڕاستی وەرە مەیدان
دەنا بەو لەحنەتەی بی کە خودا کردی لە شەیتان
هەرمێ وەی وەی هەرمێ دەچم هەرمێت بۆ دێنم
لە تاران و تەورێزان کراسی کرێمت بۆ دێنم
بە خوایش یان بە زۆری دێم لە بابت دەستێنم
هەرچەن دەکەم خەیاڵان قەت ئەو دڵەی من ناسرەوێ
جا گڕووی گرتووە وەک منداڵ هەر دەڵێ یارم دەوێ
ڕۆژێ سەد جارم لێدەن لە کوێ بی من دێمە وی
هەرمێ وەی وەی هەرمێ دەچم هەرمێت بۆ دێنم
لە تاران و تەورێزان کراسی کرێمت بۆ دێنم
بە خوایش یان بە زۆری دێم لە بابت دەستێنم

By - محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
سەودای بێ حیساب ناکەم لێم پڕ و پووچ بێتەوە
ڕازی دڵمت پێ دەڵێم لەکنت بمێنێتەوە
کیژان بەو چاوە جوانە فیل بەمووی دەبەستنەوە
ئیستێکم لەکن بگرە مانگی نوێ وەدەرخەوە
ھەرمێ وەی وەی ھەرمێ سینگۆڵەت باغی ورمێ
لەسەر سینگت دوو سێون ناوێرم دەستیان بەرمێ
یارم بە دڵ خۆش دەویست قەولێکی دەگەڵ بەستم
بەدقەولی وای لێ کردم عەھد و پەیمان نەبەستم
تازە ئاوڕت وێ نادەم کە تەواو بێ بە ھەستم
گوڵێکی بەھاری بووی با فڕاندی لەدەستم
ھەرمێ وەی وەی ھەرمێ سینگۆڵەت باغی ورمێ
لەسەر سینگت دوو سێون ناوێرم دەستیان بەرمێ
سەرڕاوم بۆتە بەرڕاو نابێنمەوە تەماڵێ
ڕەشمە لەسەر ئەسپی کوێت لە خۆڕا دادەماڵێ
نەهاتی ڕووی تێکردووم کەوتومە ئاش بەتاڵێ
تەیری بەختی من ڕۆیی شەقەی دا لە شاباڵێ
ھەرمێ وەی وەی ھەرمێ سینگۆڵەت باغی ورمێ
لەسەر سینگت دوو سێون ناوێرم دەستیان بەرمێ
قەتاری کیژ بۆ ھەوار دەڕۆن بە کۆڵبارەوە
لە خۆی جوانتر باشترە شەکراوی بە زارەوە
دوێنێ ھات ڕابرد لێوئاڵ بە مەکر بەو بوارەوە
خۆ من موبتەلای تۆمە خۆ لەمن مەشارەوە
ھەرمێ وەی وەی ھەرمێ سینگۆڵەت باغی ورمێ
لەسەر سینگت دوو سێون ناوێرم دەستیان بەرمێ

By - محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
عەمر و چاوەکەم زارا زێڕی هەژدە عەیارە
گەلی دۆست و برادەران تەگبیر بکەن لەم کارە
بابی زیندانی کردووە دەورەی سیمی خاردارە
ناوێرم بچمە ژوانێ پۆست و قەراوڵ دیارە
هەرمێ وەی وەی هەرمێ دەچم هەرمێت بۆ دێنم
لە تاران و تەورێزان کراسی کرێمت بۆ دێنم
بە خوایش یان بە زۆری دێم لە بابت دەستێنم
خاسە کەوێی جۆزەردان ناخۆشە دەست لێک بەردان
قەتت ڕاستی پێ نەکوتم هەر درۆ بوو و تەفرەدان
ئەگەر قەولم دەدەیەی بەڕاستی وەرە مەیدان
دەنا بەو لەحنەتەی بی کە خودا کردی لە شەیتان
هەرمێ وەی وەی هەرمێ سینگۆڵەت باغی ورمێ
لەسەر سینگت دوو سێون ناوێرم دەستیان بەرمێ
پێم عەیبە و پێم ئیرادە لە بابت دەکەم شەرمێ
ڕاوەستا لەسەر بیرێ لەبەر دەسماڵ حەریرێ
چەندی خۆم مەجبوور دەکرد دەستم بۆ هەڵناگیرێ
هەرمێ وەی وەی هەرمێ دەچم هەرمێت بۆ دێنم
لە تاران و تەورێزان کراسی کرێمت بۆ دێنم
بە خوایش یان بە زۆری دێم لە بابت دەستێنم
تۆخودا دڵم مەشکێنە تاوێک وەرە باوەشم
بەژنێ باریک لێم زیزە دەچکێ فرمێسکی گەشم
لە دنیا خۆشیم نەدی بەدبەخت و چارەڕەشم
هەرمێ وەی وەی هەرمێ سینگۆڵەت باغی ورمێ
لەسەر سینگت دوو سێون ناوێرم دەستیان بەرمێ
پێم عەیبە و پێم ئیرادە لە بابت دەکەم شەرمێ
سڵاو لە بەژنێ باریک بینایی هەردوو چاوم
خۆ من بە دەستی یارێ دیل و ئەسیر کراوم
خودا بۆخۆی دەزانێ دە عیشقتدا فەوتاوم
هەرمێ وەی وەی هەرمێ دەچم هەرمێت بۆ دێنم
لە تاران و تەورێزان کراسی کرێمت بۆ دێنم
بە خوایش یان بە زۆری دێم لە بابت دەستێنم

By - خەلیل سدیقی
هاتووم لە لای گەرمێنێ بە برۆ یارم دەمدوێنێ
شێخی گەرمێن و کوێستان خوایە لە منت نەستێنێ
هەرمێ ئەی وەی هەرمێ سینگۆڵەت باغی ورمێ
جووت شەمامەی سەر سینگت ناوێرم دەستیان بەرمێ
ئەی خەڵکم لێ دیارن بۆیە لێت دەکەم شەرمێ
هاتووە لە لای ورمێیە بارم قۆخ و هەرمێیە
هەرمێیەکەی خۆمانە و ئەی قۆخەکەی بۆ کێیە
هەرمێ ئەی وەی هەرمێ سینگۆڵەت باغی ورمێ
جووت شەمامەی سەر سینگت ناوێرم دەستیان بەرمێ
ئەرێ خەڵکم لێ دیارن بۆیە لێت دەکەم شەرمێ
چەندە نەخۆشم دەردم گرانە
ماچی لێوەکەت بۆ من دەرمانە
ماچی ئەو لێوەت بۆ من دەرمانە دە وەرە وەرە
هەردەم دەگەوزم لەبەر برینم
ئەی دەردم دەرمان کە ناڵان، خوێنینم دە وەرە وەرە
کیژێ مەناڵە ڕۆح و هەناوم
ئەی تک تک مەڕێژە فرمێسکی چاوم دە وەرە وەرە