site loader
Song image
هاتەوە خانزادە خان-بێ مۆسیقا

By - حەسەن زیرەک ‌Hesen Zîrek

هاتەوە شۆخی شیرین خانزادە خان یاخوا بەخێر بێ
هاتەوە شۆخی شیرین خانزادە گیان یاخوا بەخێر بێ
ئاسکی شاری مەهاباد چاوێکت لێم بێ
ئاسکی باغی مەهاباد ئەی دڵت بۆ من بێ

کۆرپەی شیرین و ئازیزت هەر لە داوان بێ
کۆچی سووری بووکێنیت دەک بەرەو باوان بێ
هاتەوە خانزادە خان شۆخی شیرین یاخوا بەخێر بێ
هاتەوە شۆخی شیرین خانزادە خان یاخوا بەخێر بێ
ئاسکی شاری مەهاباد چاوێکت لێم بێ
ئاسکی باغی مەهاباد چاوێکت لێم بێ

گیانە دڵۆپێک شەراب کائینات دێنێ
بەزمی مەیخانە دڵ ئەلەرزێنێ
ئەو دەسرە جوانەی لێوی پێ ئەسڕێ
قیمەتی ملوێنێ بەرماڵ ئەشکێنێ

هاتەوە شۆخی شیرین خانزادە خان یاخوا بەخێر بێ
ئاسکەکەی باغی شنۆ چاوێکت لێم بێ
ئاسکی باغی مەهاباد هەی دڵت بۆ من بێ

پرچی درێژ و چاوی کاڵ و لێوی ئاڵ
هەر لە خۆت جوانە
خودایە تۆ بمبوورە و ئاسکۆڵ میوانە
یا ڕەبی لێم ببوورە و خانزاد میوانە
هاتەوە شۆخی شیرین خانزادە خان یاخودا بەخێر بێ
ئاسکی باغی مەهاباد چاوێکت لێم بێ
ئاسکی باغی مەهاباد دەی دڵت بۆ من بێ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
هاتەوە خانزادە خان ٣

By - حەسەن زیرەک ‌Hesen Zîrek

هاتەوە شۆخی شیرین خانزادە خان دەک بڵێن بەخێر بێ

ئەو کۆچەی کە کردووتە دەک بە میرات بێ

ئەو کۆچەی کە کردووتە نابەدڵتە دەک بە میرات بێ

کۆچی سووری بووکێنیت بەرەو باوان بێ

هاتەوە خانزادە خان شۆخی شیرین دەک بڵێن بەخێر بێ

هاتەوە هاتەوە هاتەوە هاتەوە

هاتەوە با بێتەوە ناسکە لە حەمامەوە

دەست بە سەتڵ و جامەوە

دەم بە پێکەنین و باوەش بە منداڵەوە

توخوا جێگەی بۆ ڕاخەن ئاخ بەڵکوو خەو بیباتەوە

شل و مل و زۆر جوان و چاو هەڵۆیە

سینگی نارنجی خۆیە وەک برنجی عەنبەربۆیە

*؟؟؟ نادر لەبۆ تۆیە

لەگەڵ نازێ دانیشتووم با تێر بم لەو گفت و گۆیە

پێم گوت ڕۆحمی خێرت بێت ئەو دڵەی من شێتی تۆیە

هاتەوە و با بێتەوە خانزادە خان شۆخی شیرین دەک بڵێن بەخێر بێ

هاتەوە شۆخی شیرین خانزادە خان یاخوا بەخێر بێ

ئاسکەکەی شاری شنۆ چاوێکت لێم بێ

ئاسکەکەی باغی شنۆ دەک دڵت بۆ من بێ

*؟؟؟=ئەو وشەیە بۆمان ڕوون نییە تکایە ئەگەر دەیزانن پێمانی بڵێن

سپاس

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
هاتەوە خانزادە خان ٢

By - حەسەن زیرەک ‌Hesen Zîrek

کۆرپەی شیرین و ئازیزت دەک لە داوان بێ
کۆرپەی شیرین و ئازیزت با لە داوان بێ
کۆچی سووری بووکێنیت بەرەو باوان بێ
هاتەوە شۆخی شیرین خانزادە خان یاخوا بەخێر بێ
ئاسکەکەی باغی شنۆ چاوێکت لێم بێ
ئاسکەکەی شاری شنۆ دەک دڵت بۆ من بێ

چاوی کاڵ و لێوی ئاڵ
پرچی درێژ بەژنێ باریک
هەر لە تۆ جوانە
چاوی کاڵ و لێوی ئاڵ
پرچی درێژ بەژنێ باریک
هەر لە یار جوانە
خودایە تۆ بمبوورە زۆر مێهرەبانە
یا ڕەبی تۆ بمبەخشە و یار لێم میوانە
هاتەوە خانزادە گیان شۆخی شیرین یاخوا بەخێر بێ
هاتەوە شۆخی شیرین خانزادە خان یاخوا بەخێر بێ
ئاسکی شاری مەهاباد چاوێکت لێم بێ
ئاسکی باغی مەهاباد دەک دڵت بۆ من بێ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More