site loader
Song image
بڕیاری چی بەم – نیزام مەلازادە

By - نیزام مەلازادە Nîzam Melazade

بڕیاری چی بەم چۆن خاک جێ بێڵم
بێ خاک ئاوارە و دێوانە و وێڵم
ئەترسم بمرم داخ لە دڵم بێ
خاکی غەریبی ئاو و گڵم بێ
بە بیماری بە دڵتەنگی لە تاریکی شەوی تارا
لە غەریبی دەناڵێنم لە دەرد و ئێش و ئازارا
ئاخ لە دڵەی غەریبم
دەربەدەر و بێکەسم
لە چوارچێوەی خەمدا ماوم

سەرانسەر دونیا ناڵین و شینە
تەنیا و ئاوارەم ماوم لەم ژینە
نە دەستی ئازار یەخەم بەرئەدا
نە باخی ژینم چرۆ دەرئەکا
بە بیماری بە دڵتەنگی لە تاریکی شەوی تارا
لە غەریبی دەناڵێنم لە دەرد و ئێش و ئازارا
ئاخ لە دڵەی غەریبم
دەربەدەر و بێکەسم
لە چوارچێوەی خەمدا ماوم

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
وەرن لەو بەژنە بڕوانن – نیزام مەلازادە

By - نیزام مەلازادە Nîzam Melazade

وەرن لەو بەژنە بڕوانن بەپێوە کیژی کورد ئەمرێ
دە ئێوەیش مەشغەڵێ هەڵکەن کە شاری ئێمە گڕ دەگرێ
ببینن چۆن تەواری مە شکۆی دەدا چەقۆی دەشکاند
چ سەربەرز و چ ئازا بوو کە زەنجیرەچیای دەدواند
وەرن لەو بەژنە بڕوانن بەپێوە کیژی کورد ئەمرێ
دە ئێوەیش مەشغەڵێ هەڵکەن کە شاری ئێمە گڕ دەگرێ

لە بەر دەرگای هەموو ماڵێ بووە بە پەیکەری وەستان
لە کۆڵانی هەموو شارێ بووە هاواری ژێردەستان
وەرن لەو بەژنە بڕوانن بەپێوە کیژی کورد ئەمرێ
دە ئێوەیش مەشغەڵێ هەڵکەن کە شاری ئێمە گڕ دەگرێ

سڵاو ئەی بەربەیانی گەش بمێنی ئەی ئومێدی سوور
هەڵۆ با بێن لە تۆ فێر بە باڵی خوێن فڕینی دوور
وەرن لەو بەژنە بڕوانن بەپێوە کیژی کورد ئەمرێ
دە ئێوەیش مەشغەڵێ هەڵکەن کە شاری ئێمە گڕ دەگرێ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
برادەر گیان – نیزام مەلازادە

By - نیزام مەلازادە Nîzam Melazade

لە تۆ زیاتر برادەر گیان من کێ شک ئەبەم
دە توخوا لێم زیز مەبە دەی خەمڕەوێنەکەم
برادەر گیان برادەر گیان ئەی نووری چاوم
برادەر گیان من بە بۆنەی چاکی تۆ ماوم

برادەر گیان گەر دوور بووم لێت یادم کەرەوە
ئەو شەوانەت بیر نەچێ کە ڕۆژمان کردەوە
برادەر گیان برادەر گیان ئەی نووری چاوم
برادەر گیان من بە بۆنەی چاکی تۆ ماوم

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More