
By - نزار ڕواندزی Nizar Rwandizî
خۆم بە خۆمم کرد تیربارانم کەن ئامۆزا گیان
لەبەر بەیانا دەر بە شارم کەن ئامۆزا گیان
ئامۆزا تۆ باڵابەرزی ئامۆزا تۆ بۆ من فەرزی
ئامۆزا تەنیا گوڵەکەم نێونەمام فێنکی دڵەکەم
بێرە سەرینم تێر بکە شینم ئامۆزا گیان
دونیا مردنە نە وەک تەنبینم ئامۆزا گیان
ئامۆزا تۆ باڵابەرزی ئامۆزا تۆ بۆ من فەرزی
ئامۆزا تەنیا گوڵەکەم نێونەمام فێنکی دڵەکەم
کانییەکەی بەر ماڵ زیخ دانە دانە ئامۆزا گیان
یارم دانیشتووە زوڵف ئەکا شانە ئامۆزا گیان
ئامۆزا تەنیا گوڵەکەم ئامۆزا فێنکی دڵەکەم
ئامۆزا تەنیا گوڵەکەم نێونەمام فێنکی دڵەکەم