
By - محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
گوێم دەیە ئەی دیدە مەستی قیت و قۆز
تا بناڵێنم وەکوو بلوێر بەسۆز
نابێ قەت ناڵەی جودایی بێ ئەسەر
جا چ نەی بیکا چ پیاوی دەربەدەر
بۆیە ناڵەم تێکەڵی نەی کردووە
شیوەنێکم پێیە نەی نەیکردووە
لێم گەڕێ با دەربڕم سۆزی دەروون
لێم گەڕێ با هەڵوەرێنم ئەشکی ڕوون/سوور
خەمڕەوێنێک لێرە من ناکەم بەدی
چۆن پەنا بۆ مەی نەبەم، ساقی! ئەدی!؟
نابینم خاک و وڵات و شاری خۆم
نابینم ناسیاو و دۆست و یاری خۆم
ڕوو لەهەر لایە دەکەم نامۆیە بۆم
نابینم جێژوانی کۆن لانی خۆم
شەو دەکێشم شەونخوونی و بێ خەوی
ڕۆژ دەچێژم دەرد و داخی بێ ئەوی