site loader
Song image
وا بەهارە

By - ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî

گیان وا بەهارە کەژ و کێو ڕەنگینە
دڵە خەمگینە بە تاسە و تینە
وەرە با سەیرێ لە کوردستان کەین
ئاوپرژێنیکی دڵی بە کۆڵمان کەین
لە سەر ئارێزەوە با بڕوانم
بۆنەکەی خۆشە ئەگاتە گیانم

قیبلەکەم شاری سنەی سەربەرزم
خاوەنی شۆڕە جەوانی تەرزم
قیبلەکەم شاری کزی مل بە کوێن
گۆڕی پیرۆزی شەهیدان لە کوێن
با بچم دەستە گۆڵی لێ دانم
دڵی داماوی لە بەر پێ دانم

گوڵەبارانی گڵی سمکۆ کەم
گڵەبانانی دڵی پڕسۆ کەم
چەپکە شێعرێکی بڵێم بۆ سمکۆ
تا وەکوو دەردی گران بێتەوە سۆ
هەی لێ هەی لێ هەی لۆ
دەبا بڵێین کوردستان گیانبازین بۆ تۆ

قارەمان تاجی سەری شێر پیاوان
ناوی تۆ بووتە سرودی لاوان
بێ تۆ بێ بابە هەتیوی سەنگەڕ
بێ وریشانەوەیە ئاگری شەڕ
کۆڕە کورسانی بە عەشقی مێوان
هەموو گیانیان گڕوو سۆزەو پەیمان

ژیلەمۆی بێ گڕە پڕ سەودایە
ئاگری سووری لە بن سەردایە
لە بن ئەو ئاگره سکڵی سوورن
مەشعەلی نووری بەرەو ڕێ دوورن
هەی لێ هەی لێ هەی لۆ
دەبا بڵێین کوردستان گیانبازین بۆ تۆ

گیان گردی سەیوانی سنە کوچکە ڕەشە
قیبلەگای هەر دەڵێ وا چارە ڕەشە
ئازیەتی چارەڕەشی کوچکەڕەشی
یا وەکوو ڕەمزە لە بۆ چارەڕەشی

سوێند بە خوێنی گەش و سووری دڵی تۆ
لە جیای دەست و چەکی ژێر گڵی تۆ
بە هەزاران هەزار دەست و تفەنگ
هەڵ ئەگرسێنینەوە ئاگری جەنگ
تا ئەگەینە ئەوی ڕۆژی واڵا
شەنگە باڵا بشەکێنن ئاڵا
هەی لێ هەی لێ هەی لۆ
دەبا بڵێین کوردستان گیانبازین بۆ تو

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
شارەکەم سنە

By - ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî

چەنێ نابینا بە تەمای چاوە
چەنێ بریندار تامەزرۆی ئاوە
چلۆن گۆی زەوی بە هەوا بەنە
بوونی بوونەوەر بوونی ژەمەنە
بۆ ژیان چەنێ گرینگە هەتاو
مرۆڤیش ناژی بە بی نان و ئاو
وەک چلۆن ماسی لە ئاودا دەژی
ئەگەر ئاو نەبێ ناتوانێ بژی
منیش بە بێ تۆ ژینم لێ ونە
چونکە دوورم لێت شارەکەم سنە

ئاشق چەند دڵی بە گوفت و گۆیە
جەرگی بە کوڵە و پڕ لە بۆسۆیە
هەنگ چەنێ حەزی لە شیلەی گوڵە
بۆی گوڵیش چەنێ تەسکینی دڵە
چۆن ناڵەی دایکی ڕۆڵە لە دەس داو
ئاگر بەر ئەدا لە جەرگ و هەناو
منیش بە بێ تۆ جەرگم کون کونە
چونکە دوورم لێت شارەکەم سنە

Çenê nabîna be temay çawe
Çenê birîndar tamezroy awe
Çilon goy zewî be hewa bene
Bûnî bûnewer bûnî jemene
Bo jiyan çenê grînge hetaw
Mirovîş najî be bî nan û aw
Wek çilon masî le awda dejî
Eger aw nebê natwanê bijî
Minîş be bê to jînim lê wine
Çunke dûrim lêt şarekem Sine

Aşiq çend dilî be guft û goye
Cergî be kule û pir le bosoye
Heng çenê hezî le şîley gule
Boy gulîş çenê teskînî dile
Çon naley daykî role le des daw
Agir ber eda le cerg û henaw
Minîş be bê to cergim kun kune
Çunke dûrim lêt şarekem Sine

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
بازی دەوری بلواری

By - ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî

بازی دەوری بلواری یان گوڵی لالەزاری من
قازی و مەلا کۆوە بوون خۆ کەژاڵێ دەدەن بە من
لەسەر باڵای شەڕیانە لێک دەدەن دۆست و دوژمن

سوێند دەخۆم بەو ئایەتە جوانە ئەو خاڵ و خەتە
مڵکی سابڵاغی پێ بدەی هێشتا نیوە قیمەتە
خودا بۆ خۆی دەیزانێ بۆ وی جەرگم لەتلەتە

بازی دەوری بلواری یان گوڵی لالەزاری من
قازی و مەلا کۆوە بوون خۆ کەژاڵێ دەدەن بە من
لەسەر باڵای شەڕیانە لێک دەدەن دۆست و دوژمن

قەت نەبوو بڵێی دانیشین تۆزێ کەین ڕا و تەگبیر
سەد لەعنەت لەو کەسە بێ دەست ڵە باڵات بکا گیر
جا چی بوو ماڵێ بابم ئەتۆ جەحێڵە و ئەمن پیر

بازی دەوری بلواری یان گوڵی لالەزاری من
سلێمانی کۆوە بوو خۆ کەژاڵێ دەدەن بە من
لەسەر باڵای شەڕیانە لێک دەدەن دۆست و دوژمن

ئەو قورئانەی بتگرێ هێنات لێکت کردەوە
سێ جارەی دەستت دەدا بۆ مزگەوتت بردەوە
بۆ خۆت کەیفم بۆ دەکەی بە گەردنی زەردەوە
ئەمنت ماڵوێران کردوو بە هەناسەی سەردەوە

بازی دەوری بلواری یان گوڵی لالەزاری من
قازی و مەلا کۆوە بوو خۆ کەژاڵێ دەدەن بە من
لەسەر باڵای شەڕیانە لێک دەدەن دۆست و دوژمن

دەچمە سەری سوڵتانی شەموویە نایێمەوە
جا لە کێلان وەردەگرم چلدانەی دەگرمەوە
بەختی خۆم و لێوئاڵێ بە تاقی دەکەمەوە

بازی دەوری بلواری یان گوڵی لالەزاری من
سلێمانی کۆوە بوو خۆ کەژاڵێ دەدەن بە من
لەسەر باڵای شەڕیانە لێک دەدەن دۆست و دوژمن

Bazî dewrî bilwarî yan gulî lalezarî min
Qazî û mela kowe bûn xo Kejalê deden be min
Leser balay şeryane lêk deden dost û dujmin

Swênd dexom bew ayete ciwane ew xal û xete
Milkî Sablaxî pê bidey hêşta nîwe qîmete
Xuda bo xoy deyzanê bo wî cergim letlete

Bazî dewrî bilwarî yan gulî lalezarî min
Qazî û mela kowe bûn xo Kejalê deden be min
Leser balay şeryane lêk deden dost û dujmin

Qet nebû bilêy danîşîn tozê keyn ra û tegbîr
Sed lenet lew kese bê dest le balat bika gîr
Ca çî bû malê babim eto cehêle û emin pîr

Bazî dewrî bilwarî yan gulî lalezarî min
Silêmanî kowe bû xo Kejalê deden be min
Leser balay şeryane lêk deden dost û dujmin

Ew quraney bitgirê hênat lêkit kirdewe
Sê carey destit deda bo mizgewtit birdewe
Bo xot keyifm bo dekey be gerdinî zerdewe
Eminit malwêran kirdû be henasey serdewe

Bazî dewrî bilwarî yan gulî lalezarî min
Qazî û mela kowe bû xo Kejalê deden be min
Leser balay şeryane lêk deden dost û dujmin

Deçme serî Sultanî şemûye nayêmewe
Ca le kêlan werdegrim çildaney degirmewe
Bextî xom û lêwalê be taqî dekemewe

Bazî dewrî bilwarî yan gulî lalezarî min
Silêmanî kowe bû xo Kejalê deden be min
Leser balay şeryane lêk deden dost û dujmin

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
بە غەمزەی چاوی مەخمووری

By - ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî

بە غەمزەی چاوی مەخمووری سیاهی مەستی مەی کردین
بە ماچی لێوی موستەغنی لە ئەنواعی مەزەی کردین
ترازا بەندی سوخمەی ئاڵی گوڵناری بە ئاهی من
کەچی دەستی لەسەر دانا لە سەیری باخ و بەی کردین
بە هەوری پەرچەمی ئەبروو ڕوخ و زولفی کە داپۆشی
لە شەوقی ڕوئیەتی بەدری هیلالی یەک شەوەی کردین
ئەگەرچی کوشتنی خۆ قابیزۆلئەرواحە موژگانی
بە قانوونی مەسیحایی لە خەندەی لێوی حەی کردین
عیلاجی دەردی دڵ ناری لە تاهیر بەگ تەمەننا کە
بڵێ ئەمڕۆ گوڵەندامێ بە تیرێ جەرگی پەی کردین

Be xemzey çawî mexmûrî sîyahî mestî mey kirdîn
Be maçî lêwî mustexnî le enwayî mezey kirdîn
Tiraza bendî suxmey alî gulnarî be ahî min
Keçî destî leser dana le seyrî bax û bey kirdîn
Be hewrî perçemî ebrû rux û zulfî ke dapoşî
Le şewqî ruyetî bedrî hîlalî yek şewey kirdîn
Egerçî kuştinî xo qabîzolerwahe mujganî
Be qanûnî mesîhayî le xendey lêwî hey kirdîn
Îlacî derdî dil Narî le Tahîr Beg temenna ke
Bilê emro gulendamê be tîrê cergî pey kirdîn

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More