
کرماشان جێگەی ئەژدادم بە ژیانی من زۆر دڵشادم
هەقە کە ناچی لە یادم خۆشم دەوێی نیشتمانم
خۆشم دەوێی نیشتمانم تا دەمرم هەر های لە گیانم
ئەی وەی وەی ڕووناکی ڕێی ژیانم
کرماشان شارێکی بەرزە شارێکی جوان و بە تەرزە
یاڕەب دوور بێ لە بوومەلەرزە خۆشم دەوێی نیشتمانم
خۆشم دەوێی نیشتمانم هێزی دڵ ئارامی گیانم
ڕووناکی ڕێگە ژیانم