site loader
Song image
خۆم و عوودەکەم

By - نازێ عەزیزی Nazê Ezîzî

خۆم و عوودەکەم شەو هەتا بەیان
من سۆزەکەم بۆ لەیلایە ئەویش بە گریان
یار یار یار بە لەرەی دەنگی
بە لەرەی دەنگی بە لەرەی دەنگی
ئای دڵ ئەکا بریان
دڵ ئەکا بریان دڵ ئەکا بریان
من سۆزەکەم بۆ لەیلایە ئەویش بە گریان
بۆ یاری بێ شەرت بێ وەفا و کەم دوو
نازانم ئیسلامە کافرە یا جوو
یار یار یار نایێ دانیشین
نایێ دانیشین نایێ دانیشین
ئای تاوێ دوو بە دوو
تاوێ دوو بە دوو تاوێ دوو بە دوو
نازانم ئیسلامە کافرە یا جوو
یاری ئەمەندە پڕ عیشوە و نازێت
باڵا وەک سەرو لەیلێ گیان وا شۆخ و شەنگت
یار یار یار گەردن بلوور و گەردن بلوور و گەردن بلوور و
ئای چاوی وەک بازت
چاوی وەک بازت چاوی وەک بازت
نازانم ئیسلامە کافرە یا جوو
خۆم و عوودەکەم شەو هەتا بەیان
من سۆزەکەم بۆ لەیلایە ئەویش بە گریان
یار یار یار بە لەرەی دەنگی
بە لەرەی دەنگی بە لەرەی دەنگی
ئای دڵ ئەکا بریان
دڵ ئەکا بریان دڵ ئەکا بریان
من سۆزەکەم بۆ لەیلایە ئەویش بە گریان

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More