
ئەو ماڵەی هەمە نەزری ئەڵڵا بێ
بە شەرت کۆچەکەت بەرەو دوا بێ
نازدار و نازدار
نازدار و نازدار نازدارەی ماڵان
ئەو خەت و خاڵەت بۆ دا بە تاڵان
ئەگەر گیانکێشان وەک دووری تۆ بێ
یاڕەب وە نەسیب گەوری سەر کۆ بێ
نازدار و نازدار
نازدار و نازدار نازدارەی ماڵان
ئەو خەت و خاڵەت بۆ دا بە تاڵان
وەنەوشەم دەچنی مەڵۆ بە مەڵۆ
وەنەوشەم چنی مەڵۆ بە مەڵۆ
خەڵکی پێی شاد بوون ئەمنیش ڕەنجەڕۆ
نازدار و نازدار
نازدار و نازدار نازدارەی ماڵان
ئەو خەت و خاڵەت بۆ دا بە تاڵان
دەترسم بمرم نەتبینمەوە
بە جوانەمەرگی سەر بنێمەوە
نازدار و نازدار
نازدار و نازدار نازدارەی ماڵان
ئەو خەت و خاڵەت بۆ دا بە تاڵان
دەترسم بمرم بە جوانەمەرگی
بیبەمە ژێر گڵ ناڵەی دڵتەنگی
نازدار و نازدار
نازدار و نازدار نازدارەی ماڵان
ئەو خەت و خاڵەت بۆ دا بە تاڵان
دەترسم بمرم داخ لە دڵم بێ
خەکەکەی بەغدا ئاو و گڵم بێ
نازدار و نازدار
نازدار و نازدار نازدارەی ماڵان
ئەو خەت و خاڵەت بۆ دا بە تاڵان
هەستە بێ بۆ لام وەک جاری جاران
بە کوێری دوژمن بە دیدەی یاران
نازدار و نازدار
نازدار و نازدار نازدارەی بابی
کۆترە باریکەی باڵ بە شۆڕەبی