site loader
Song image
نازدار

By - مەزهەر خالقی Mazhar Xaliqî

بە‌و مانگە‌ی قە‌سە‌م خەرمانە‌ی داوە
هێشتا مە‌یلی تۆم عەزیزە‌کە‌م بە ‌کە‌س نەداوە

نازدار نازدار یار/گیان دەردت لە‌ من یار
خۆ من شێتی تۆم کوا مە‌یلی پار
یاری جە‌فاکار

بێشەرتی بێقەول بێوەفا بێپۆ
دێوانە‌گی بوو عە‌زیزە‌کە‌م مە‌یلم دا بە تۆ

نازدار نازدار گیان دەردت لە من یار
خۆ من موبتەلام کوا مە‌یلی پار
یاری جە‌فاکار
نازدار نازدار یار دەردت لە من یار
خۆ من شێتی تۆم کوا مە‌یلی پار
یاری جە‌فاکار

شە‌وان شە‌وناڵە ڕۆژان ڕۆڕۆمە
ئێجگار پە‌ژارە‌ی عە‌زیزە‌کە‌م دوورییە‌کە‌ی تۆمە

نازدار نازدار یار دەردت لە من یار
خۆ من شێتی تۆم کوا مە‌یلی پار
یاری جە‌فاکار

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More