site loader
Song image
مەیلەنگێنە

By - ئەحمەد شەماڵ

مەیلەنگێنە مەیلەنگێنە
چوار دەورەی مەمکت ئاوێنە
خۆتی لێمەدە مەیشکێنە
ئیختیار بووم دوعام لێ مەکە
لە جوانیت بێبەریم مەکە
ئیختیار بووم وازم لێبێنە
چاوجوان گیان دڵم مەشکێنە

بیستوومە شیرینیت دەخورێ
لەسەر دڵمە بووەتە گریێ
ئەی نان و ئاوم پێ ناخورێ

ئیختیار بووم دوعام لێ مەکە
لە جوانیت بێ بەریم مەکە
ئەی گەرد و گەرد و گەردەکەم
سەری کوڵمانت ماچ دەکەم
ئاخ تۆی خاتووزین من کاکە مەم

ئیختیار بووم دوعام لێ مەکە
لە جوانیت بێ بەریم مەکە
قۆڵبەندی قۆڵی زیوە
چارۆکەی هەولێرییە
دە کچێ وەرە بارم دە
ئەی ئەحە ئەمشەو لە کفرییە

سەیزادە دوعام لێمەکە
ئیختیار بووم دوعام لێ مەکە
تۆ لە جوانیت بێ بەریم مەکە
ڕاوەستاوە لە پەنجەرە
دەڵێی بەگزادەی قەجەرە
پیاوی بێ دۆست قوڕبەسەرە

ئەی گەرد و گەرد و گەردەکەم
سەری کوڵمانت ماچ دەکەم
ئاخ تۆی خاتووزین من کاکە مەم

دڵم ئەگەر بەردە ئەگەر شاخە
بە چاوی سووکی مەڕوانە
لەبەر تەعزیبی مەیخانە
دەڵێن پیری موغان با بێ

بە خەندە و پێکەنین و چاوی مەخمووری دڵی بردم
لە مەکتەب دەرسی سیحری خوێندووە بۆیە وا فێڵی لێ کردم

ئەی ڕەفیقان مەکەن مەنعم
ئەگەر من بەم دەردە مردم
لەسەر پەڕەی دڵم کە دایم
وەک مووسای عومرانە
بەڕ و باخ و بەقەد شمشاڵ
هەموو دونیا چراخانە

تەماشای دولبەری من کەن سوپاسالاری خوبانە
هەزار عاشق کە تابووتن کەسی نییە لە مەیدانە

بە ڕێکەوت دەرکەوت لە گۆشەی ڕەشماڵ
وەک مانگ لە هەورا دەنوێنێ جەماڵ

هێندە ناسکە و بە بای باوەشێن
سەرکوڵمی ئاڵی پڕ ئەبوو لە خوێن

وەختێ نیقابی حیجاب ئەپۆشێت
بە نیگای خەیاڵ گۆنای ئەڕوشێت

ئارەقی دڵم ئەمەنە سەرکەوت
ئەو شێوە جوانەی یارمی تیا دەرکەوت

ئیختیار بووم دوعام لێ مەکە
تۆ لە جوانیت بێ بەریم مەکە
ئەی گەرد و گەرد و گەردەکەم
سەری کوڵمانت ماچ دەکەم
ئاخ تۆی خاتووزین من کاکە مەم

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More