
ئای ئامان ئەی یار ئەی یار ئەی یار ئەی
ئای وەی
موددەتێک بوو نووری چاوم چووبوو، ڕۆژم ببوە شەو
ڕووی درەخشانی لەبەر زوڵفی پەرێشان وا نەبوو
ئای ئەی یار ئەی وەی
زوڵفی لادا هەر بە ئوممێد بووم کە ڕۆژ ئاوا ببێ
ماڵی من وێران بوو عومری من چوو، ڕۆژ ئاوا نەبوو
هەی داد هەی داد هەی داد یار یار ئەی یار ئەی یار ئەی یار یار ئەی وەی ئەی
وەی
قەترە قەترە خوێنی چاوم یەک دەم ئارامی نییە
ڕۆژێکی بۆ کاروانی عاشقان ئاوا نەبوو؟
زوڵفی لادا خاڵی ڕووی دەرکەوت و هیچ ڕووی پێ نەدام
شەو چوو ئەستێرەی بەیان هات، ڕۆژی من پەیدا نەبوو
هەی داد هەی داد یار یار ئەی یار یار وەی دەی
بەستەیی زنجیری زولفی تۆم نیگایێ! ڕەحمەتێ!
ئەی تەبیبی میهرەبان! ئامان دڵم دێوانە بوو
یا نەخۆشی چاوی تۆم یا بێقەراری زوڵفی تۆ
عاشقی بێچارە قەت بێدەرد و واوەیلا نەبوو
ئامان ئامان ئامان ئامان ئامان ئای وەی
هۆنراوە: #وەفایی

ئای وەی ئەی داد هەی داد ئەی یار ئەی هەی داد هەی داد هەی داد هەی یار
هەی یار هەی
لەو شارە خەدەنگی سەنەمێکم لە جگەر دا
شۆخێکە خەمی ئایینەداری بە قەمەر دا
خەمڵیوە وەکوو گوڵ ئای ئەی یار ئەی یار ئەی یار ئەی
خەمڵیوە وەکوو گوڵ بە سەر و بەرگی بەهاری
خۆی گوڵ، دەمی گوڵ، چەپکەنی گوڵناری لەبەردا
بۆ زەوقی تەکەللوم کە دەمی هاتە تەبەسسوم
خەندەی لە دەمی غونچە و تەعنەی لە شەکەر دا
شەڕیانە لەسەر موڵکی دڵم غەمزە و نازی
بۆیێکە بە جووت دێن وەکوو نەشتەر لە جگەردا
هەی داد هەی داد هەی داد هەی یار هەی یار هەی وەی
ئای وای هەی داد هەی داد ئەی یار ئای
تیرت کە قەراری جگەرم بوو وە دڵم کەوت
تا ڕۆژی حەشر داغی خەدەنگت لە جگەردا
هەر لەحزە وەفایی وەکوو بولبول کە دەناڵێ
کەس مەنعی نەکا عەشقی گوڵەندامی لەسەردا
هەی داد هەی داد ئەی یار ئەی هەی داد هەی داد
هۆنراوە: #وەفایی

www.chrikaykurd.com
مەقام:
من سەرم گەرمی شەرابی عەشقە بۆچی بێ مەزەم
من مەزەی مزری هەنار و سێوی ئەو بانەم دەوێ
ئای دۆست
چوونکە گیانم وا لە کۆڵدا، کوورەیە ناخی دڵم
بۆ ئەوەی دڵ دابمرکێ یاری دێوانەم دەوێ
ئای دۆست
هۆنراوەی مەقام: #حەسیب_قەرەداغی
خەمی خۆم نییە خەمی تۆمە
غەمبار بی من ڕەنجەڕۆمە
بە دڵ ئاشق ئازیزم بە خاڵت بووم دیدەکەم
مەڵێ شێتە و شێتی تۆمە
دەس هەڵناگرم ئەزیزم لە باڵاکەت دیدەکەم
هەموو عالەم بمکا لۆمە
مەیلت نانێم تاکوو ماوم
دڵم، بەندی زوڵفی تۆمە
دیل و شیدای عەزیزم قامەتی تۆم دیدەکەم
قامەتی من بۆیە کۆمە
دەس هەڵناگرم ئەزیزم لە باڵاکەت دیدەکەم
هەموو عالەم بمکا لۆمە
وەکوو بولبوول دەناڵێنم
هاوار و شین و ڕۆڕۆمە
کە دووریش بم ئەزیزم لە باڵاکەت دیدەکەم
دڵم، شەیدا و عاشقی تۆمە
دەس هەڵناگرم ئەزیزم لە باڵاکەت دیدەکەم
هەموو عالەم بمکا لۆمە
www.chrikaykurd.com

وادەی بادەی ناب سەبووی قەرقەفەن
دەنگ زڕەی زایەڵەی دایەرە و دەفەن
نە گشت دیارێ تەجەلای توورەن
فیتنەی گیرودار قەتڵی مەنسوورەن
مەیەن مەعشووقەن موحبەتەن مەیلەن
خەمان لەبریزەن پیاڵان کەیلەن
ئەی ساقی دەخیل
بینایی دیدەم وەی سوبووتەوە
وەو بادەی گوڵ ڕەنگ چون یاقووتەوە
بێ دا بنۆشین خەسرەوی بەزمێ
چەنی هەستییە بکەرین ڕەزمێ
بێ دا بنۆشین جامێ پەی کامێ ئای ئای لە خۆم ئەی هاوار
دەرمان پەی ئێشی هەر دەرد و زامێ
جامی بدە پێم سوودمەند بۆ
باعیسی نەجات قەید بەندم بۆ
هۆنراوە: #مەلای_جەباری بە کۆمەڵێکی زۆر دەستێوەردان و گۆڕانکارییەوە