
By - مەزهەر خالقی Mazhar Xaliqî
نەمامی هیوام بووکی کوردستان ئامۆزا گیان
ئەستێرەی گەشی سەر لووتکەی کوێستان ئامۆزا گیان
کیژێ تۆ پرشنگی هاتی نازەنین گوڵی ئاواتی
دەم بەیان شنەی شەماڵی، چاوجوان خاوەن جەماڵی
ئەمان ئەمان
ئەی داد ئەی داد ئامان
ئازیز ئامان
تاقەدارەکەی سەر ئاسۆی شاخان ئامۆزا گیان
ئەدرەوشی وێنەی هەتاوی بەیان ئامۆزا گیان
هەر وێنەی گوڵی بەهاری تۆ لە دوور بۆ من دیاری
بۆچی وا لە من هەڵاتی بێرەوە هەر تۆم ئاواتی
دڵ شێتی تۆیە تاوێ ناسرەوێ ئامۆزا گیان
چوون جوان و کوردی بۆیە تۆم دەوێ ئامۆزا گیان
نەونەمام لە خێڵی کوردان دیومە من کیژێ زۆر جوان
هیچ نەنیشتوونە ناو دڵان، دڵ هەر تۆی دەوێ بێگومان

By - مەزهەر خالقی Mazhar Xaliqî
کۆرپەی دڵەکەی من باوەشی تۆی دەوێ ئامۆزا گیان
گریە و زار دەکا هەر تۆی دەوێ ئامۆزا گیان
ئامۆزا لەوبەری چۆمی ئامۆزا تۆ یاری خۆمی
ئامۆزا تۆ باڵابەرزی ئامۆزا تۆ بۆ من فەرزی
دڵەی پەریشان هەر یاری دەوێ ئامۆزا گیان
شەدەلارەکەی چاوجوانی دەوێ ئامۆزا گیان
ئامۆزا لەوبەری چۆمی ئامۆزا تۆ یاری خۆمی
ئامۆزا تۆ باڵابەرزی دانیشە و گشت گیانم لەرزی
هەر تەمێ لەسەر کێوێ ساکنە ئامۆزا گیان
مەعلوومە ئەو تەمەش هەناسەی منە ئامۆزا گیان
ئامۆزا لەوبەری چۆمی ئامۆزا تۆ یاری خۆمی
ئامۆزا تۆ باڵابەرزی ئامۆزا تۆ بۆ من فەرزی

By - مەزهەر خالقی Mazhar Xaliqî
دەچمە سەری سولتانی شەمۆیە و ناێمەوە
دەست لە کێلان وەردەگرم چل دانەی دەگرمەوە
بەختی خۆم و یارەکەم بە تاقی دەکەمەوە
ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنە بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنەی خام حەلاوە هەر دەڕۆی و دەکراوە
گەلێکیش مەمنوونم بوو بە دوو ماچم بۆم گرێ داوە
ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە ئاخ لێیدە بەرهەڵبێنە
ئەو چاوە تەبیب و مەڵهەمی دەردی دڵانە
عیلاجییە بۆ من کە حەکیمی حاڵ نەزانە
ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنە بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنەی خام حەلاوە هەر دەڕۆی و دەکراوە
گەلێکیش مەمنوونم بوو بە دوو ماچم بۆم گرێ داوە
تۆخوا لێیدە بەرهەڵبێنە ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە
تۆخوا دڵم مەشکێنە وەرە ڕووی خۆت بۆم بێنە
ڕووتە یا گوڵ هەنارە لێوتە یا شەکری خاوە
تۆخوا لێیدە بەرهەڵبێنە تۆخوا لێیدە بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنە بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنەی خام حەلاوە هەر دەڕۆی و دەکراوە
گەلێکیش مەمنوونم بوو بە دوو ماچم بۆم گرێ داوە
تۆخوا لێیدە بەرهەڵبێنە ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە
لەبەر چاوە نەمزانی بێ باغەوان گوڵچینە
مەست بووم هۆشم نەبوو دەمم بۆ ڕووت هێناوە
تۆخوا لێیدە بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنە بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنەی خام حەلاوە هەر دەڕۆی و دەکراوە
گەلێکیش مەمنوونم بوو بە دوو ماچم بۆم گرێ داوە
تۆخوا لێیدە بەرهەڵبێنە تۆخوا لێیدە بەرهەڵبێنە
ماندوو بووە عارەق بە ڕوواندا دەڕژێنێ
بەرگی گوڵ و نەسرینم بە گوڵاوێ دەڕشێنێ
تۆخوا لێیدە بەرهەڵبێنە ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنە بەرهەڵبێنە
بەرهەڵبێنەی خام حەلاوە هەر دەڕۆی و دەکراوە
گەلێکیش مەمنوونم بوو بە دوو ماچم بۆم گرێ داوە
تۆخوا لێیدە بەرهەڵبێنە ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە

By - مەزهەر خالقی Mazhar Xaliqî
ئازیز ئاخ ئازیز
لە گەرووتانا ڕەشەبای سلێمانین
لەسەر سنگتان تاشە بەردی ئاگری داغین
لە چاوتانا شاڵاوی بابەگوڕگوڕین
لە دڵتانا سەهۆڵبەندانی سابڵاخین
لێتان لێتان نابینەوە
ئاخ ئازیز ئاخ
لە چاوتانا شاڵاوی بابەگوڕگوڕین
لە دڵتانا سەهۆڵبەندانی سابڵاخین
لێتان لێتان نابینەوە
وەک چۆن هەڵۆ لە نێچیری نابێتەوە
وەک چۆن تۆڕ لە ماسی نابێتەوە
وەک چۆن ئاگر لە کا و پووش نابێتەوە
کاوە لە چارەنووسی ئەژدەهاک
گۆڕ لە مردوو
لافاو لە هێزی ڕاماڵین
سەرکەوتنمان لە هەندرێن نابێتەوە
لێتان لێتان نابینەوە
لێتان نابینەوە