site loader
Song image
لانک لانک لانکۆڵێ

By - مەزهەر خالقی Mazhar Xaliqî

لانک لانک لانکۆڵێ لانک لە دار کنێرێ

وەستا هات لە هەولێرێ لانکی دروستکرد دوێنێ و پێرێ

ڕەوارەی لانکی کورتە ناگاتە مەمکی مێرێ

ئەی ڕۆڵە سەردڵ خڕ بی باب مردوو بی شەو درەنگە بۆ جێژوانێ

جا وە ڕۆژی ڕووناکە و هەموو عالەم دەیزانێ

لانک لانک لانکۆڵێ لانک لە دار هەنارێ

وەستا هات لەو تارانێ لانکی دروستکرد بۆ چاوجوانێ

دەڵێ لە لانکی نانووم دەبا بۆی ساز کەین لانێ

ئەی ڕۆڵە سەردڵ خڕ بی باب مردوو بی شەو درەنگە بۆ جێژوانێ

جا وە ڕۆژی ڕووناکە و هەموو عالەم دەیزانێ

ئەو چاوەی هەڵیان دێنی بەندی جەرگم ئەپسێنی

تاکەی غەمباری تۆ بم ئافرەت توخوا بۆچ نامدوێنی

ئەی ڕۆڵە سەردڵ خڕ بی باب مردوو بی

شەو درەنگە بۆ جێژوانێ جا وە ڕۆژی ڕووناکە و هەموو عالەم دەیزانێ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More