
By - میکائیل مەهابادی Mîkaîl Mehabadî
مناڵەکان! مناڵەکان!
ئەی برسییە ژینتاڵەکان
ئەی یاخییە ژینتاڵەکان
دەسگیرانم کۆترێکی دیاربەکرە
حەزی لە چیا و قاسپەی کەو و ڕەنگی* بەفرە
بۆ گواستنەوەی
زنجیری* چیام قەف قەف بڕی
ڕۆژژمێرم پەڕ پەڕ دڕی
پەساپۆرتم؟
ئاوات و زەردەخەنە بوو
کیسێک کە لە دەرگای سنوورم دا*
لەباتی ماچ
ماچی گەرمی دەسگیرانم
تفی زەردی پۆستاڵڕەشێک
هات، سواخی دا ناوچەوانم!
مناڵەکان
ئەی برسییە ژینتاڵەکان
لەسەر سینگە نەوتاوییەکەی بابەگوڕگوڕ
نزیک تاڤگەی سەروژووری زێڕینی گڕ
گڵکۆیەکی بچکۆلەم دی لێی نووسرابوو ئا لێرەدا
مناڵێکی چاوگەشی کورد
لە برسا مرد، لە برسا مرد
ئەلێرەدا مناڵێکی چاوڕەشی کورد
لە برسا مرد
ڕەنگی*= شاعیر “دەنگی” نووسیوە
زنجیری*= شاعیر “زنجیرەی” نووسیوە
کیسێک کە لە دەرگای سنوورم دا*= شاعیر “کلدان و کیسێک خەنە بوو”ی نووسیوە
وەرگیرانی دەق: https://allekok.ir

By - میکائیل مەهابادی Mîkaîl Mehabadî
ئه‌گه‌ر عومری جوانی و گه‌نجیم به تۆ به‌خشی مناڵ نه‌بووم
له ئێواره‌ی ته‌نیاییدا به‌دمه‌ست نه‌بووم خه‌یاڵ نه‌بووم
ئه‌گه‌ر غه‌رقی ئه‌وینت بووم خۆ باڵنده‌ی بێ باڵ نه‌بووم
یان هه‌ناری دار هه‌تاوی ناو به‌فره‌که‌ی مه‌غریب نه‌بووم
بڕۆ ئیتر جارێکی تر تۆ به نه‌رمی نامبینیه‌وه
من به‌فر بم تۆ خۆره‌تاو هه‌ر ئه‌بێ تۆ بتوێیته‌وه
ئه‌گه‌ر هاتم په‌یامێک بووم له کانی ڕۆشنتر
وه‌ک په‌روانه له‌ودیو به‌هار بێ زمان و غه‌ریب تر
به‌ڵام حه‌یف و هه‌زاران حه‌یف تۆ سێبه‌رت دڕک و خار بوو
ئه‌وین لای تۆ هه‌ر درۆ بوو بیابانی پڕ له مار بوو
بڕۆ ئیتر تازه هه‌رگیز نێوی دڵم ناده‌م به تۆ
هه‌رگیز مه‌لی خۆشه‌ویستی نافڕێنمه باخچه‌ی دڵی تۆ
ئه‌گه‌ر عومری جوانی و گه‌نجیم به تۆ به‌خشی مناڵ نه‌بووم
له ئێواره‌ی ته‌نیاییدا به‌دمه‌ست نه‌بووم خه‌یاڵ نه‌بووم
ئه‌گه‌ر غه‌رقی ئه‌وینت بووم خۆ باڵنده‌ی بێ باڵ نه‌بووم
یان هه‌ناری دار هه‌تاوی ناو به‌فره‌که‌ی مه‌غریب نه‌بووم
بڕۆ ئیتر جارێکی تر تۆ به نه‌رمی نامبینیه‌وه
من به‌فر بم تۆ خۆره‌تاو هه‌ر ئه‌بێ تۆ بتوێیته‌وه

By - میکائیل مەهابادی Mîkaîl Mehabadî
من وەکوو بولبول لە ناو باخا گەڕاوم بێ ژومار
چڵ بە چڵ دیمەن بە دیمەن کاتی فەسڵی نەوبەهار
دەمچنی تاک تاک گوڵاڵەی ئاڵ و بۆندار و دیار
گشتی بێسوود بوو لە لام نەیبوو جوانی کوڵمی یار
وەرە یا شیرین نیگار ئەی نەمامی ناو گوڵزار
من وەکوو بولبول لە ناو باخا گەڕاوم بێ ژومار
چڵ بە چڵ دیمەن بە دیمەن کاتی فەسڵی نەوبەهار
زۆر جوانم دی بە چاو وەک ئاسک و باڵا چنار
شۆخ و شەنگی دەشت و دێهات ناسک و نازداری شار
ئەم جوانانەی کە سەرپشکن لە خاکی نیشتیمان
هێشتا نەمدیبوو وەکوو یار دیمەنی شیرین نیگار
بۆچی بەم دەردەم دەبەی گەر خۆت ئەزانی حاڵەکەم
بۆ قژی ژاکاو و لوولت دایمە هەر شینمە
هەر وەکوو پووش و پەڵاش کەوتووم لە کووچەی یاردا
گێژەڵووکەش نامفڕێنێ چونکە کەعبەی دینمە

By - میکائیل مەهابادی Mîkaîl Mehabadî
چاوەکەم چاوی ڕەشی تۆ ئافەتی گیانی منە
گیانەکەم برژانگی تیژت نووکە ڕمبی دوژمنە
شیری دەستی شێری ئاڵایە برۆ ڕاکشاوەکەت
جەرگی لاوێکی هەژاری کوردی ورد پێ بنجنە
دیدەیی بەخوماری تۆ تورکانە بەدمەستی دەکا
بۆیە مەیلی وا بە کێشە و فیتنە و خوێن ڕشتنە
بەژنەکەت سێدارەیە کەزیەت تەنافە زووبە دەی
بیخە ئەستۆی من کە کوردم کورد بەشی خنکاندنە
ئارەزوومە هیچ نەبێ جارێکی ماچ کەم زاری تۆ
ئارەزووی من چووکە ئەمما تا بفەرمووی شیرینە